شەڕی ئیسرائیل و حەماس: ئاگربەست ڕەتکرایەوە، قۆناغی سێهەم دەستی پێکرد

لە ٢٥هەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئامارەکان قورس دەبن. ئیسرائیل شەوانە زۆر شوێنی بۆردومان کرد. لەسەر وشکانی شەڕ ڕوویداوە. قەیرانی مرۆیی تا دێت خراپتر دەبێت.

دوای ئەوەی حەماس لە ٧ی تەشرینی یەکەم هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، شەڕ دەستیپێکرد وهەر ڕۆژ خراپتر دەبێت. ئەو ڕووداوانەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕوویانداوە بەم شێوەیەن:

فەرماندەی حەماس کوژرا

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەرماندەی کەتیبەی بەیت لاهیای حەماس، نیسام ئەبو جاینا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە بەشی باکووری کەرتی غەززە لە هێرشێکی هەوایی کوژرا.

بەسەدان 'ئامانج' بۆردومان کران

بەگوێرەی ئاژانسی ئاسۆشیتد پرێس، بەرپرسی نەخۆشخانەی تورک-فەلیستین لەغەززە دکتۆر سۆبحی سەکەیک ڕایگەیاند بەهۆی هێرشی ئیسرائیل نەخۆشخانەکەیان زیانی پێ گەیشتووە.

داواکاری ئاگربەست ڕەتکرایەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆرێک لە حکومەتەکان داوای ئاگربەستی مرۆییان کردبوو، حکومەتی ئیسرائیل داواکاری ئاگربەستی لە کەرتی غەززە ڕەتکردەوە، ناتانیاهۆ وتی: بانگەوازی ئاگربەست بانگەوازە بۆ ملکەچبوون بۆ حەماس، هیچ شتێکی لەو جۆرە نابێت.

شەڕکردن لە گۆڕەپان

لیوای عیزەدین قەسام کە باڵی سەربازی حەماسە، دەڵێت لە باشوور و باکووری ڕۆژئاوای کەرتی غەززە لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە شەڕدان.

قۆناغی سێهەمی هێرشی سەربازی

بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی 'میتۆدی' بەرەو پێش دەچێت. بنیامین ناتانیاهۆ ڕۆژی دووشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل لە وشکانییەوە چوونەتە ناو کەرتی غەززە و وتی:'قۆناغی سێهەم'ی هێرشی سەربازی دەستپێکردووە.

دەستگیرکراوەکان

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد، بەپەلە و بێ مەرج داوای دەستگیرکراوەکان بکەن. بەپێی دوایین ئاماری ئیسرائیل زیاتر لە 230 کەس لەلایەن حەماسەوە بەدیل گیراون. لەناویاندا بیانی زۆرن.

قەیرانی مرۆیی

بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، چەندین تۆن هاوکاری لە دەروازەی سنووری ڕەفاح کۆبووەتەوە و لە چاوەڕێی کۆنترۆڵکردنی ئیسرائیلە.

ئامار

حەماس ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕەوە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە لانیکەم ٨هەزار و ٣٠٦ کەس کوژراون کە ٣ هەزار و ٤٥٧ کەسیان منداڵن.