وەزارەتی تەندروستی حەماس: لانیکەم شەش هەزار و ٥٤٦ کەس کوژراون

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس رایگەیاند کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لانیکەم ٦ هەزار و ٥٤٦ کەس کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس رایگەیاند لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا لانیکەم ٦ هەزار و ٥٤٦ کەس لە کەرتی غەزە کوژراون.

راگەیەندرا کە لەو کەسانەی کوژراون لانیکەم ٢ هەزار و ٧٠٤ کەسیان منداڵن. وەزارەتەکە راشیگەیاندووە کە ١٧ هەزار و ٤٣٩ کەسیش برینداربوون.

بە گوێرەی ئامارەکان کە رۆژی چوارشەممە راگەیەندرا تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٥٠ کەس کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە ٦٠٠ هەزار کەس کە لە غەزە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوون، لە ١٥٠ ناوەندی دەزگای پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان نیشتەجێ کراون.

'تائێستا ٤٣ ئەندامی حزبوڵا کوژراون'

لەم نێوەدا شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵاش بەردەوامە. حزبوڵا رایگەیاند کە لە گوندی حرەیبێی بیقاع ٤ چەکداریان کوژراون.

لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە و لەو کاتەوەی شەڕ دەستیپێکردووە، ٤٣ چەکداری حزبوڵا کوژراون.