ئێران بانگهیشتنامەی بۆ جێنشینی سعودیە نارد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعودیە ناردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، سەرۆککۆماری ئێران، بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعودیە ناردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم کە ئاژانسی فەرمی ئێرانە، شاندێکی تەکنیکی لە هەردوو وڵاتەکان بۆ پەیوەندی دیپلۆماتی جارێکی دیکە بە شێوەیەکی فەرمی، ئامادەکاری دەکەن. تاران دەڵێت، لە ٩ی ئایارەوە پەیوەندییەکان و کۆبونەوەکان سەرلەنوێ دەستی پێدەکەنەوە.

باڵیۆزخانەکان دەکرێنەوە

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، لە رێککەوتنە نوێیەکانی ریاز و تاراندا کە لە پەکین واژۆکراون،  بڕیاردراوە کە تاوەکو ٩ی ئایار باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە.

ف.ق