ئەسینا پاتریۆت دەداتە ریاز

یونان لەدژی حوسیەکان، بڕیارە باتریەکی مووشەکی پاتریۆت بداتە سعودیە.

نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یونان لە سەردانەکەیدا بۆ ریاز وتی، "ئێمە رێککەوتنێکمان ئیمزا کردووە کە پاتریەکی پاتریۆت بدەینە سعودیە."

وەزیری بەرگری یونانیش کە ئەندامێکی شاندی یونان بوو، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاتریۆتەکە لە ماوەیەکی کەمدا لە خاکی سعودیەدا جێگیر دەکرێت و وتی، "لەدژی هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ پاراستنی بیناسازی وزە، پاتریۆتەکە جێگیر دەکرێت."

لەبارەی پرسەکە بەرپرسانی سعودیە هیچ لێدوانێکیان نەداوە. نازانرێت تا ئێستا چەند پاتری پاتریۆت لە دەستی سعودیەدایە.

ئەمریکا لە ئایاری ٢٠٢٠دا رایگەیاندبوو، چوار پاتری پاتریۆتی خۆی لە سعودیە دەکشێنێتەوە.

ف.ق