درووشمی'مەرگ بۆ دیکتاتۆر' لە یاریگاکانی ئێران وتێکهەڵچوون لەگەل هێزە ئەمنییەکان

ناڕەزایەتییەکان-ی گەلانی ئێران گەییشتە ناو یاریگاکانی ئێران. دوێنی لە کاتی یاری دوو یانەی فوتباڵی ئیستقلال و تراکتۆرسازی تەورێز دەیان هەزار هاندەری هەردوو یانە بەیەک درووشمی 'مەرگ بۆ دیکتارۆر و مەلا لەئێران بۆدەرەوە' وتەوە.

درووشمی'مەرگ بۆ دیکتاتۆر' لە یاریگاکانی ئێران وتێکهەڵچوون لەگەل هێزە ئەمنییەکان

 

لە بەردەوامیی ناڕەزاییەکانی خەڵکی ئێران لەدژی گرانیی و هەڵئاوسانی ئابووریی، شەوی ڕابردوو لە یاریگەی ئازادیی تاران و لەکاتی یاریی تۆپی پێی نێوان یانەکانی ئیستقلالی تاران و تەراکتۆرسازیی تەبرێز، هاندەران دروشمی دژ بە حکومەتی ئێڕانیان وتەوە.

لە خولەکی ٦٥ی یارییەکەدا، لە کاتێکدا هاندەرانی یارییەکە دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "مەلا ون بە لە ئێران"یان دەوتەوە، تەلەفزیۆنی ئێران، کە یارییەکەی بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرد، دەنگی یارگاکەی بڕی..

پاشان هێزە تایبەتەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر هاندەران و شەڕ و پێکدادان لەنێوانیاندا ڕوویدا.

ک-ش