سەدر: با لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت

یەکێک لە پێشەنگە ئاینییەکانی ئاینزای شیعە موقتەدا سەدر، لەبارەی ڕووداوەکانی عێراق لێدوانێکی دا. لە ڕووداوەکانی عێراق چەندین کەس کوژران. سەدر ڕایگەیاند، دەبێت حکومەتی مەهدی دەست لەکار بکێشێتەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

دوای ئەوەی عەلی سیستانی، کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی شیعە و پشتیوانی خۆپیشاندەرانی کرد لەدژی بێکاری، گەندەڵی و بەڕێوەبردنی خراپ، موقتەدا سەدر-یش لێدوانێکی دا.

سەدر ڕایگەیاند، لەو ڕووداوانەدا لەماوەی ٤ ڕۆژدا ٤٤ کەس مردوون، پێش ئەوەی 'خوێنی زیاتر بڕژێت' دەبێت سەرۆکوەزیرانی عادل عەبدولمەهدی و حکومەتەکەی دەست لەکار بکێشنەوە. سەدر وتیشی، دوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت، دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە پێویستە هەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.

لە پەیاماکەی سەدردا هاتووە، دەستلەکار کێشانەوەی حکومەت، پێشگری لە کوشتنی چەندین کەس دەکات.

سەدر ڕۆژی چوارشەممەش لێدوانێکی دابوو و ڕایگەیاندبوو، پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی دژی بێکاری و گەندەڵی دەکات. سەدر پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٦ش کردبوو.

لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکرد، هەتا ئێستا لەو خۆپیشاندانانە ٤٤ کەس کوژراون و چەندین کەسیش بریندار بوون. بەپێی هەندێک بۆچوون، ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاترە لەو ئامارەی بڵاو کراوەتەوە.