فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان حەشارگەکانی داعش-یان لە عێراق بۆردمان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە هاوپەیمانانەکان دوای ئەوەی کە لە سنوری شارۆچکەى کفری،جمو جوڵی چەتەکانی داعشیان بە وردی چاودێری کرد ، بنکە و بارەگاى چەتەکانى داعش-یان کردە ئامانج.

لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی تەشرینی یەکەم/خەزەڵوەری  ٢٠١٧، گروپێک چەکداری نەناسراوە لە سنووری گوندەکانی سەر بە شارەدێی زنانە و بەدیاریکراوی گوندی پەلکانە جێگیربوون، بەوتەی بەشێک لە بەرپرسە ئەمنییەکانی سنوورەکە، ئەو گروپە چەکدارە پاشماوەی چەتەکانی داعشن.
درەنگانێکى شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانى ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانان ژمارەیەک ناوچەى سنوری شارۆچکەى کفری سەر بە ئیدارەى گەرمیانیان بۆردومان کرد.
گوندى غەڕە کە هێزى ئاڵا سپییەکەى لێیە و گوندی بەلەى خوراو و ناوچەى قوڕی چای، لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردمان کراوە  بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى زیانەکانى ئەو بۆردومانانە بڵاو نەبوەتەوە.

ک-ش