هاوپەیمانیەتییەکەی شیعە بەرفرانتر بوو

ڕەوتی حکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم و هادی عامری سەرۆکی لیستی فەتح و حەیدەر عەبادی سەرۆکی لیستی سەرکەوتن، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، دوای ئەو زنجیرە کۆبوونەوانەی کە لە دوێنێوە بەردەوامە و تا ئەمڕۆش درێژەی هەبووە، هاوپەیمانی حکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم و هادی عامری سەرۆکی لیستی فەتح و حەیدەر عەبادی سەرۆکی لیستی سەرکەوتن، ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە زۆربەی گفتوگۆکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بووە لەنێوان ئەو سێ لیستە.

هاوکات، نۆفل ئەبورەغیف، وتەبێژی فەرمی ڕەوتی حکمە ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە ئەو هاوپەیمانییە سێلایەنییە یەکلایی بووەتەوە لەنێوان لیستی حکمە و لیستەکەی عەبادی و هێزەکانی حەشدی شەعبی، ڕێککەوتن لەسەر بنەما بنەڕەتییەکان کراوە و لە لایەن هەرسێ لایەنەکەوە واژۆ کراوە.