کوشتنی چالاکانی خۆپێشاندەر لە عێراق بەردەوامە

دوای ئەوەی فاهم قام چالاکی دیاریگۆڕەپانی تەحریر لە ٨ دوو شەممەی ڕابردوو  لەلایان هێزێکی دەمامکداری نەناسراوە کوژرا، بە هەمان شێوە ئەمرۆ تەرمی یەکێکی تر لە چالاکانی دیاری خۆپێشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر بە کوژراوی دۆزرایەوە.

دوای ئەوەی شەوی یەک شەممەی ڕابردوو چالاکای دیاری خۆپێشاندانەکانی گۆرەپانی تەحریر فاهم قام لە کاتی گەڕانەوەی بۆماڵەکەی خۆی لە کەربەلا  لە لایەن  چەن چەکدارێکی نە ناسراوە لە ڕێگادا کوژرا، بە هەمان شێوەی دوێنی ئێوارە عەلی لامی یەکێکی تر لە چالاکانی خۆپێشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە کاتی گەرانەوەی لە  گۆڕەپانەکەوە بۆ ماڵی خۆیان بۆ شاری کوت  لە نزیک بەغداد  دەکوژرێت دەرنگاێکی ئەمشەو تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 کوشتنی ئەو چالاکە دیاری خۆپێشاندانەکان لە کاتێکدایە ناوبراو  لە دواین بڵاکراوەی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیس بووک داوای کردبوو خۆپێشاندانەکانی عێراق بە شێوەێکی ئاشتیانە بەردەوام بێت، نەباێت بە ئاراستەی توندو تیژی ببرێت، ڕەتی کردبۆیەوە کە خۆپێشاندەران هێرشی ناوچەی سەوز بکەن.

 

خۆپێشاندانەکانی عێراق لە ٢٥ ئۆکتۆبەری ئەم ساڵەوە دەستی پێکردەوە تا ئیستا بەردەوامە لە ئەنجامی شەر پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەکان خۆپێشاندەران زیاتر لە ٥٠٠ خۆپێشاندەر کوژراوان، بە هەزارانی تریش برینداربوون.

لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو لە مێژووی عێراق ئەم خۆپێشاندەر بە گەورەترین خۆپێشاندان دادەنرێت، کە بەشێوازێکی بەم شێوە جەماور تێدا خەڵک بە شدار بێت و بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت.  

ڕ..ح