یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی خۆپێشاندانەکانی عێراق کوژرا

فاهم تائی چالاکوانی خۆپێشاندانەکانی عێراق دوێنی شەو لە کاتی گەرانەوە لە گۆڕەپانی تەحریەوە بۆ ماڵەکەی خۆ لە کەربەلا کوژرا.

 فاهم تائی یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی گۆڕەپانی تەحریر، دوێنی شەو  یەک شەممە لە کاتی گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ ماڵی خۆی لە کەربەلا لە لاین چەن چەکداراێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ئەو شوێنەی تائی لێ کوژراوە دەکەوێتە نزیکی ناوەندە پێرۆزەکانی ئاینی، بە شێوەیەکی گشتی لەو ناوچەیە ڕێو شوێنی توندی ئەمنی هەیە، هاوکات  بنکەی پۆلیس ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا لە شوێنی ڕوداوەکەوە  نزیکن.

بەپی ئەو ڤێدۆیەی کامیرەکانی چاودێری تۆرماریان کردوە دوو کەسی نەناسراو بە دەمانچەی بێ دەنگ تەقە لە تائی دەکەن و دیکوژن هەر لە هەمان شوێن ناوبراو گیان لە دەست دەدات.

ئەو ڕوداوەی کوشتننە لە کاتێکدایە لە ئیستادا کوشتنی چالاکانی مەدەنی و ڕێبەرانی خۆپێشاندانەکان لە عێڕاق زیادی کردوە، هەینی ڕابردوو بە هەمان شێوەی چەن چەکدارێکی نەناسراو لە گۆرەپانی تەحریری بەغدادی پایتەخت بەچەک دەست ڕێژی گولەیان کردە ناو خۆپێشاندانەکان لە ئەنجامدا ٢١ کەس بە فیشیکی ڕاستەو خۆ کوژران و دەیانی تریش بریندار بوون.

ڕ..ح