کۆرۆنا کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر کرێکاران لە کەنداو دروستکردووە

کارکردنی کرێکارانی وڵاتانی تر لە هەلومەرجی قورسدا لە کەنداو ماوەی چەندین ساڵە قسە و باسی لەسەرە. ئێستاش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە هەلومەرجی قورسدا و بەشێوەی قەرەباڵغ کەرەنتینە کراون.

تەنها لە سعودیە ١٠ ملیۆن و کۆچبەری وڵاتانی تر هەیە. بە گشتی لە قەتەر و ئیمارات و  کوێت ملیۆنەها کرێکار و کۆچبەری تر دەژین.

بۆ نمونە کرێکارانی پرۆژەکان و بیناسازیی کاسی جیهانیی ٢٠٢٢، کە بڕیارە لە قەتەر بەرێوەبچێت لەلایەن کرێکاران و کۆچبەرانی وڵاتانی ئاسیاوە دروستدەکرێت و هەزاران کەسیان بەهۆی کاری قورس لە گەماری زۆردا گیانیان لەدەستداوە.

لە وڵاتانی تریش رووبەرووی ناڕەحەتی جۆراوجۆر دەکرێنەوە و دەست بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا دەگرن و هاووڵاتیانی وڵاتانی ئاسایی لەوڵاتانی کەنداو پێشێلکاریی قورسیان و دژ بە مرۆڤایەتییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

هەزاران کەسیان لە شوێنێکى بچووکدا و پێکەوە کەرەنتینە کراون

دۆخی ئەو کرێکار و کۆچبەرانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر خراپ بووە.

لە وڵاتانی کەنداو تاوەکو ئێستا ٣ هەزار و ٥٠٠ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون. بەشێکى زۆری ئەو کرێکارانە بەهۆی راوەستاندنی کاری کۆمپانیاکانەوە خراونەتە کەرەنتیینەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، رێوشوێنەکانى کەرەنتینە بۆ تەندروستیی ئەو کرێکارانە مەترسیی زۆر گەورەی دروستکردووە. لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەیان هەزار کەس لە ناوچە پیشەسازییەکان لە خراونەتە کەرەنتینەی بە کۆمەڵەوە. هەروەها ژمارەیەکى زۆر لە کرێکاران لە شوێنی کارەکانیاندا بە شێوەیى بە کۆمەڵ و بە زۆر راگیراون و ئەوەش مەترسیی بڵاوبوونەوى ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هەموو کرێکارەکان زۆر کردووە. تا ئێستاش ژمارەیەکى زۆر لە کرێکاران لە دەوحە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) بوون.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتى (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) دەیان هەزار کرێکار لە دەوحە کەرەنتینە کراون و پێوەری لە یەکتر دوور راگرتن و کەرەنتینەکردنیان بۆ دابین نەکراوە.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت، کە کرێ و مووچەى کرێکارە بیانییەکان لە وڵاتانی کەندا بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە دەبڕدرێت و ئەوەش دۆخی کرێکارەکان و مەترسی لەسەر ژیانیان ئەوەندەى تر قورس دەکات.

ژ.ت