گەنجانی کەرکووک هەرەشەی هاتنە سەر شەقام دەکەن

بۆردی گەنجانی نارازی کەرکوک هەرەشەی هاتنە سەر شەقام لە حکومەتی عێراق دەکەن.

ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک بۆردی گەنجانی نارازی شاری کەرکوک کە نوێنەرایەتی سەدان گەنجی نارازی شارەکە دەکەن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا، سەبارەت بە قۆرخکردنەوەی دامەزراندی پەروەردەی کەرکوک بۆ پێکهاتەی  عەرەب و فەرامۆش کردنی پێکهاتەکانی دیکەی شارەکە بە بریارێکی وەزیری پەروەردی عیراق.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانێکەدا هێمن حەسەن بەناوی بۆردی گەنجانی کەرکوکەوە بەیاننامەی گەنجەکانی خوێندەوە کە تیدا هاتووە: ''ئێمە ژمارەیەکی گەنجی شاری کەرکوکین بە نوینەرایەتی سەدان گەنجی شاری کەرکوک ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانیە ئەنجامدەدەین لە دژی بریاری وەزیری پەروەردەی عێراق سەبارەت بە قۆرخکردنەوەی دامەزراندنی پەروەردەی کەرکوک بۆ پێکاتەی عەرەب و فەرامۆشکردنی پێکهاتەکانی دیکەی شارەکە."

هەروەها هێمن حەسەن ووتی: "ئێمە ئەم بەیاننامەیە ئاراستەی هەر سێ سەرۆکایەتێکەی عیراق دەکەین وە هۆشداری دەدەین لەو بریارە تاکلایەنەی وەزیری پەروەردەی عیراق سەبارەت بە دامەزراندنی پەرەوەردەی کەرکوک کە تەنها لە بەرژەوەندی پێکهاتەیەکی شارەکەیە و پێکهاتەکانی دیکە فەرامۆش کراون ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی پێکەوەژیانی نێوان پێکاتەکانی شارەکە، پێویستە وەزیری پەروەردەی عیراق ڕەچاوی فرە پێکاتەیی شارەکە بکات."

لە کۆتایدا هێمن حەسەن هۆشداری دایە حکومەتی عێراق و ووتی: "بێ دەنگی ئێمە مانای ڕازیبوونمان نیە بەو بریارە، پێویستە حکومەتی عیراق بەم بریارە خراپە بچێتەوە، وە لە ئەگەری روودانی هەر کارێکی نەخوازراو وەکو کاردانەوە لەو بریارەی وەزیری پەروەردەی عیراق ئەوە وەزیری پەروەردە لی بەرپرسیارە،

وە ئەگەر ئەم بریارە بەشیوەیەکی تاکلایانەی شۆڤێنی بسەپێندرێت بەسەر شاری کەرکوک ئەوە دەرژینە سەر شەقام و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین دژی ئەم بریارە تاکالانەی وەزیری پەروەردەی عێراق."