بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی'ەوە ژنانی هندستان ڕژانە گۆڕەپانەکان
ژنان لە هندنستان دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و کوشتنی ژنانیان شەرمەزارکرد و پانکارتی 'ژن ژیان ئازادی'ییان بەرزکردەوە.
ژنان لە هندنستان دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و کوشتنی ژنانیان شەرمەزارکرد و پانکارتی 'ژن ژیان ئازادی'ییان بەرزکردەوە.
لە شاری کولکاتای ویلایەتی بەنگالی هندستان لە ٩ی ئابدا ژنێک دوای ئەوەی لە لایەن دکتۆرێکەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر، دواتر دەکوژرێت، ناڕەزایەتییەکان لە دژی ئەو ڕووداوە بەردەوامی هەیە. ژنان لە چەندین جێگەی ئەو وڵاتە ڕژانە گۆڕەپانەکان بە دروشمی 'دادپەروەرییمان دەوێت' و ئەو ڕووداوەیان شەرمەزارکرد.
لە بارەی هەڵوێست و ناڕەزایەتییەکانی ژنانی ئەو وڵاتەوە، ڕۆژنامەوانان ئاماژەیان بەوەکردووە هەڵوێستەکە بەرفراوانە و دەڵێن: "هەرگیز لە پێشوودا نەمان بینیوە لە شارەکەدا ژنان بە شەوان ئاوا بە بەرفراوانی هەڵوێست دەربڕن و ڕێپێوانی ئەوەندە گەورە بکەن."
لە ڕێپێوان و چالاکیەکانی ژناندا لە ڕۆژی هەشتەمی چالاکیەکاندا لە دروشمەکانیاندا؛ دروشمی ژنانی کورد 'ژن ژیان ئازادی'ییان بەرزکردەوە.
وێڕای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا، چالاکیەکان لە شارەکانی نیودەلهی، حەیدەرئاباد و پونە بەردەوامە.