بە هەزاران ژن بەشداریان لە میتینگی ئەنقەرە کرد
لە ئەنقەرە بە هەزاران ژن بە دروشمی ' لەدژی توندوتیژی پیاوان و دەوڵەت، لەدژی هەژاری و قەیران بژی ٨ی ئازار' میتینگیان ئەنجامدا.
لە ئەنقەرە بە هەزاران ژن بە دروشمی ' لەدژی توندوتیژی پیاوان و دەوڵەت، لەدژی هەژاری و قەیران بژی ٨ی ئازار' میتینگیان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە، میتینگی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان بە دروشمی ' لەدژی توندوتیژی پیاوان و دەوڵەت، لەدژی هەژاری و قەیران بژی ٨ی ئازار' ئەنجامدرا. بە هەزاران ژن لە ئانتپارک کۆبوونەوە و پانکارتی ' ژنان شەڕیان ناوێت'،' بژی تێکۆشانی ژان'،'سەرمان لەبەرانبەر توندوتیژی دانانەوێنین' بەرزکردەوە. ژنان رژانە نێو شەقامەکان و لە دەستیاندا نیشانەی مۆر، سەوز، سۆر و زەرد، هەبوو و هەڵپەڕکێیان کرد.
ژنان دروشمی گەورەیان بە ناونیشانی ' نا بۆ شەڕ، نا بۆ بودجەی ژنان' ، 'ژنان پێکەوە بەهێزن'یان بەرز کردەوە. میتینگ بە هەڵپەڕکێ و دروشم بەردەوام بوو.
پۆلیس رێگری لە وێنەی ژنە شەهیدەکان کرد
پۆلیس رێگەی نەدا ژنان وێنەی غەریبە گەزەر و دەنیز پۆیراز هەڵگرن. ژنان بە بێ ئەوەی بیانویەک پیشان بدەن، رێگەی بە بردنە ژوورەوەی وێنەکان نەدا.
هەروەها پۆلیس رێگری کرد کە وێنەی سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان سەباحەد تونجەل، گولتەن کشاناک و فیگەن یوکسەکداغ لە گۆڕەپانەکە بەرز بکەنەوە.
ف.ق