ژنان لە رێگەی خۆبەرێکخستن کردنەوە، خۆپاراستنیان بەهێزتر کرد

ڕۆمەدینا بەشیر کە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا بەشدار بووە دەڵێت، لە سایەی خۆبەرێکخستنی ژنانەوە کە لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاواوە پێشکەوتووە، پەرەیان بە خۆپاراستنی خۆیان داوە.

ڕۆمەدینا بەشیر ئەندامی کۆنگرەی ستار جەختی لەوە کردەوە کە خۆپاراستن و ڕێکخستن بۆ ژنان لە نان و ئاو زۆر گرنگترە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بوونەوەرانەی کە بەهۆی ڕەفتاری فیزیکی و دەروونییەوە دروست بوون، هەست بە مەترسییەکان دەکەن و درک بە گرنگی خۆپاراستن دەکەن. خۆپاراستن وڵامێکی سروشتییە بۆ مرۆڤەکان، و بە ڕێکخستن بەهێز دەکرێت بۆ ئەوەی خۆیان لە هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بپارێزن و ژیانێکی پارێزراو بنیات بنێن. خۆپاراستنی ژنان لە مسۆگەر کردنی خۆپاراستنی گەل و ئاژەڵان هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە. ئاستی ڕێکخستنەکانی ژنان لە پاراستنی مافەکانی ژنان، ئاستی تێکۆشانی بۆ یەکسانی جێندەری و توندوتیژی دژی ژنان، بەشدارن لە پێشکەوتنی پاراستنی کۆمەڵگا.

یەکێک لەو ژنانەی کە هەستی بە گرنگی خۆپاراستن کردووە، ڕۆمەدینا بەشیر ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستارە. ڕۆمەدینا بەشیر، تەمەنی 44 ساڵە، لە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی قامیشلۆ لەدایک بووە کە هەستی وڵاتپارێزی تێدا زۆر گەشەی نەکردووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە. ڕۆمەدینا بەشیر کە لە نزیکەوە تێکۆشانی ئازادی کوردستانی لە ڕێگەی هاوژینەکەی و بنەماڵەی دەناسێت، لە ساڵی ١٩٩٤ەوە درێژە بە تتکۆشانی خۆی دەدات. ڕۆمەدینا بەشیر لە ساڵی ١٩٩٤ بەدواوە بەشداری چالاکییە جەماوەرییەکان بووە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەشداری لە کار و خەباتی کۆنگرەی ستاری کردووە.

ماوەی ٣٠ ساڵە تێدەکۆشێت

ڕۆمەدینا لە ساڵی 1994 تەڤگەری ئازادی کوردستان دەناسێت، لەو بارەوە دەڵێت "بنەماڵەکەم کورد بوون، بەڵام لە تەڤگەری ئازادی کورد دوور کەوتبوونەوە، دوای ئەوەی هاوسەرگیریم کرد، لە ڕێگەی هاوژینەکەم و بنەماڵەکەی قوتابیەکانم ناسی، ئەوانیش وەک بنەماڵەی من بوون. لەو کاتەدا بە کادرێرەکانی پەکەکەیان دەگوت قوتابی، تێکۆشانی هاوژینەکەم و بنەماڵەکەی سەرنجی ڕاکێشام، بوومە وڵاتپارێزێک."

سەرەڕای گوشارەکان

ڕۆمەدینا بەشیر لە میانەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی گوشارە قورسەکانی ڕژێم لە ساڵانی ١٩٩٠دا نەیانتوانیوە بە ئاسانی خۆیان بەڕێکخستن بکەن و وتی: "بەڵام لە ئەنجامی هەر کارێک کە دەکرا، ئەنجامێکی گرنگمان بەدەست دە‌هێنا."

ڕۆمەدینا بەشیر، دایکی چوار منداڵە، باسی لەوشکرد بنەماڵەکەی نەیانویستووە بەشداری تێکۆشان بێت، لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیریی کردووە، دەڵێت: "بەڵام دوای ئەوەی تێکۆشانی ئازادی کوردستانم ناسی، من ژیانم بە ئیرادەی خۆمەوە دەست پێکرد. من چوار منداڵەکەمم بە بیرۆکەی ژنێکی ئازاد و بنەماڵەیەکی دیمۆکراتیک پەروەردە کردووە."

ڕۆمەدینا بەشیر، کە لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا بەشداریی کار و ڕێکخستنی کۆمۆنەکانی کردووە، وتی: "دامەزراندنی کۆمۆن و ئەنجومەنەکان کارێکی ئاسان نەبوو. بەتایبەتی هەندێک لایەن بۆیان ئاسایی نەبوو، ژنان لە کۆمۆنەکان و ئەنجومەنەکاندا بەشدار بن. ئێمە ڕووبەڕووی بەربەستەکانی هەژموونی پیاوسالاری بووینەوە کە ڕەگ و ڕیشەی لە کۆمەڵگادا هەیە، بەڵام لە ئەنجامی تێکۆشانەکان ئێمە توانیمان بەربەستەکان تێپەڕێنین."

خۆپاراستن باشترین ژیانە

ڕۆمەدینا بەشیر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە خۆپاراستن و بەڕێکخستنی ژنان پێشکەوتووە و دەڵێت "پێش هەموو شتێک پێویستە ژنان خۆیان بەڕێکخستن لە خۆیان پاراستن بکەن، ژنێک کە خۆی بەڕێکخستبێت و خۆپاراستنی خۆی پەرە پێداوە، پێویستە لە کۆمەڵگاکەی خۆیشی دا پێشی بخات. خۆپاراستن و بەڕێکخستن بوون بۆ ژن پێویست و گرنگە لە بنەماڵەکاندا پەرەی پێ بدرێت، ئەمە باشترین ژیانە و دەتوانێ نەریتی کۆمەڵگا بپارێزێت، دەبێت بۆ بنیاتنانی بنەماڵەیەکی دیموکراتیک ژنان تێکۆشانی ڕێکخستنی خۆیان بەهێزتر بکەن و بەشداریی کۆمۆن، ئەنجومەن و هەموو بوارەکانی ژیان  بەخۆپاراستن پەرەی پێ بدەن و بگەنە ئاستی خۆپارێزی و کۆمەڵگاکەیان لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن و هێرشەکانی عەقڵیەتی پیاوسالاری بپارێزن."