"بە تێکۆشانی ڕێکخراو بەرەو ژیانێکی ئازاد"

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا ئەسرا ئۆکور ڕایگەیاند، ژنان لە ڕێگەی تێکۆشانی ڕێکخراو ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێن.

ئەندامی دەستەی بەڕیەوەبەری کۆمەڵەی ژنان ڕۆسا ئەسرا ئۆکور ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی ژنان بە چالاکیی جیاواز لە گۆڕەپانەکانن.

ئەسرا ئۆکور قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ڕایگەیاند، عەقڵیەتی باڵادەستی پیاو لە ئازادیی ژنان دەترسن و دەیەوێت توندوتیژی بکاتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە و لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی:"پێش هەموو شتێک ئێمە وەک ژنانی کورد و هەموو ژنانی  جیهان بۆ ئەم مەبەستە شەڕ دەکەین، ئێمە لە گۆڕەپانەکان  دژی عەقڵیەتی باڵادەستی پیاو کە توندوتیژی کردووتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، وەڵامی خۆمان دەدەینەوە. ئێمەی ژنان پێمان وایە ئەگەر بەشداری لە پێکهاتە ڕێکخراوەیەکاندا بکەین، ئەم تێکۆشانە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدوواوە دەبێت."

ئێمە بە داواکارییەکانمانەوە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین

ئۆکور ئاماژەی بەوەدا کە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی دەبنەوە و وتی:" ژنان هەم بەدەست توندوتیژی دەروونی و هەم بەدەست توندوتیژیی ئابوورییەوە گیروودەن. بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەموو توندوتیژییەک دژی ژنان بگیرێت، جەخت لە 25ی تشرینی دووەم دەکەینەوە وەک ڕۆژی تێکۆشان دژی "توندوتیژی ژنان لە جیهاندا." دەمانەوێت بە ڕۆحێکی بەهێزەوە داواکارییەکانمان لە گۆڕەپانەکاندا نیشان بدەین، ژنان بە تێکۆشانێکی بەهێز ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێن."

پێویستە ژنان لە دامەزراوە یاساییەکاندا دابنرێن

ئۆکور ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە ژنان بە بەشداریی لە پێکهاتە ڕێکخستنیەکانەوە تێکۆشان بکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"ئەمڕۆ دەبینین بەشداریکردنی ژنان لە پێکهاتە ڕێکخستنیەکانی کوردستان و تورکیا  کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەرخۆدانی توندوتیژی دەبێت، ژنان بەردەوام داواکارییەکانیان دێننە زمان." هەر بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا گرنگییەکی زۆر بە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم دەدەین. داوا لە ژنان دەکەین بەشداری ڵەم ڕۆژەدا بکەن بۆ ئەوەی بەهێزتر خواستەکانیان دەرببڕن."