بانگەوازی گەریلای یەژا ستار بۆ ژنان و گەنجان: بۆ تێکۆشان روو لە چیاکان بکەن

نوژین گونەش گەریلای یەژا ستار داوای لە ژنان و گەنجان کرد، بۆ تێکۆشان بڕۆنە چیاکانی کوردستان و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن.

نوژین گونەش گەریلای یەژا ستار ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ڕێگای ئازادی بەرەوپێش دەڕۆن و وتی، هەڵوێستی شکۆمەندانە بە  تێدەکۆشان بەدی دێت.

نوژین گونەش گەریلای یەژا ستار بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت: تێگەیشتن لە هۆشمەندیی ژنان و جێبەجێکردنی ئەوەی سەلماندا، کە رێبەر ئاپۆ چەند مافدارە و لەسەر حەقە. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە قەیران و ئاژاوەیەکی گەورەدایە.  ئەم قەیرانە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر و قورستر دەبێت. هەرچەندە هەوڵ دەدات لێی ڕزگار ببێت، بەڵام ناتوانێت.

 ئەو ژنانەی کە هێزی گۆڕان و وەرچەرخانی کۆمەڵگان جێگایان لە سیستمی سەرمایەداریدا ڕوونە. ڕێبەرمان زۆرجار ئەوەی لە بەرگرییەکانیدا خستووەتەڕو و وەک ئەڵتەرناتیڤێک باس لە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەکات.

 ڕێبەرمان گەیشتووەتە سەربڵندیی مرۆڤی ئازاد و تێکۆشانیش لەو پێناوەدا بە ئیرادەیەکی بێوێنە ئەنجام دەدات. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە  لەسەر ئەو ڕێگای سەرکەوتنە بەرەو پێش دەڕۆین. عەقڵییەتی دەسەڵاتپەرەست و هەژموونخواز کاتێک ئەمە دەبینێت، ئەوەی لە دەستی دێت هێرش دەکاتە سەر ڕێبەرمان.

ئەوەی کە دەمەوێت بە ژنان و لاوانی کورد بڵێم ئەوەیە، خاوەنداری و پشتیوانی لە خەبات و بەرخۆدانی ڕێبەرمان، شەهیدەکانمان و هەڤاڵانمان بکەن. وەکو هەڵوێستێکی شکۆدار ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن و بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن.

 بۆ خاوەندارییکردن و پشتیوانیکردن لە رەنج و خەباتی ڕێبەرمان و هاوڕێ شەهیدەکانمان، بۆ پشتیوانیکردن لە تێکۆشانی ژنانی وەک ساراکان، بێریتانەکان و تێکۆشینەکان، دەبێت ڕوو لە چیاکان بکەن.

ژ.ت