باقرخان پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنێت بە ماڵان
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و شاندەی هاوڕێێ سەردانی ماڵانیان کرد و پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیان ڕاگەیاند.
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و شاندەی هاوڕێێ سەردانی ماڵانیان کرد و پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیان ڕاگەیاند.
تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان و شاندی هاوڕێی لە چوارچێوەی 'سەردانی ماڵان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' لە ئەنقەرە سەردانی ماڵانیان کرد.
لە سەردانەکاندا، تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، زولکوف ئوچار، پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، ئەندامانی مەجلیسی پارتی و رێکخستنی شاری ئەنقەرەی دەم پارتی لە سەردانەکاندا بەشداریان کرد. سەردانەکە لە گەڕەکەکانی یاکاچک، باتکەنت و یوزونجویلێ ئەنجامدرا.
شایانی باسە لە سەردانەکەدا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیەندرا و لەسەر چارەسەری پرسی کورد گفتوگۆ بەڕێوە چوو.