بەرنامەی ناساندنی کتێبی ئوتامارا بەڕێوەچوو

ناوەندی دیداری ژنانی ئوتامارا چاپی چوارەمی کتێبی "هەموو ژنێک چیرۆکێکی هەیە" ناساند.

ناوەندی دیداری ژنانی ئوتامارا بەرنامەیەکی بۆ ناساندنی چاپی چوارەمی کتێبی "هەموو ژنێک چیرۆکێکی هەیە" لە نزیک بارەگای خۆی لە ئونکەلا ڕێکخست.

 بەڕێوەبەران و ستافەکانی ئوتامارا بە بەشداریی چەندین ژن و بە بەشداری ئەو ژنانە، کە چیرۆکەکانی خۆیان نووسیوە و چالاکییەکەیان رێکخست و نووسەران چیرۆک و شیعرەکانیان خوێندەوە.

لە چالاکییەکەدا کتێبەکە کرایە دیاری بۆ ئامادەبوان و نامیلکەی چالاکییەکان و کاروبارەکانی ئوتاماراش دابەشکرا.

پیانۆژەن ستیفانی ترۆشیت بە ئاوازەکانی بەشداریی لە چالاکییەکەدا کرد.

ژ.ت