بەسەدان ژن لەچیای شەنگال ٨ی ئاداریان پیرۆزکرد

بەسەدان ژنی ئێزدیی لە گەلیی کەرسێ-ی چیای شەنگال ڕۆژی ٨ی ئاداریان پیرۆزکرد.

ژنانی شەنگال چوونە سەر چیای شەنگال و لەوێ بە بەشداریی سەدان ژن ڕۆژی جیهانی ژنیان پیرۆزکرد.

ئەمڕۆ بۆ پیرۆزبایی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، ژنانی شەنگال چوونە سەر چیای شەنگال و ئەو ڕۆژەیان بە مەراسیمێک پیرۆزکرد.

ژنانی شەنگال دەستپێک چوونە گەلیی کەرس لەسەر چیای شەنگال و لەوێ تا شوێنی پیرۆزباییەکە ڕێپێوانیان کرد و لە ڕێپوانەکەدا دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” یان وتەوە.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، لە شوێنی مەراسیمەکە، لەسەر ناوی ڕێکخراو و ڕێکخستنەکانی شەنگال لێدوان و پەیامی پیرۆزبایی ٨ی ئادار خوێندرایەوە.

دوای پەیامەکان گروپەکانی هیوای ژیانی شەنگال، گروپی هەڵپەڕکێ و گروپەکانی دیکە گۆرانی و کارە هونەرییەکانیان پێشکەش کرد.

ک-ش