بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا ٨ی مارسی کردە پشووی فەرمی

بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨ی مارسی رۆژی جیهانیی ژنانی کردە پشووی فەرمی.

هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریدا ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بکاتە پشووی فەرمی.

هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەو بارەیەوە نووسراوێکی فەرمیی بڵاوکردەوە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە: "بەپێی یاسای پشووە فەرمییەکانی بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەر و بەپێی ماددەی ١ لە یاسای هاوسەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەری باکوو و رۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژی سێشەممە (٨ی ٣ی ٢٠٢٢) بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، هەموو دام و دەزگا و فەرمانگەکانی خۆبەڕێوەبەری، جگە لەو دەزگایانە، کە پێویستە کراوە بن، دەکرێتە پشوو".

ژ.ت