کەژەکە: وان کوردستانە، بەرخۆدان، بەرخۆدانی ئازادیی کوردستانە

کەژەکە ڕایگەیاند: "پێویستە ئەو قەیومەی بەسەر شارەوانی واندا سەپێندراوە وەک هێرشی هێزەکانی دژبەری چارەسەری ببینین و بۆ ئازادی لە سەرتاسەری کوردستان دەست بە بەرخۆدانی بەرفراون بکرێت. وان کوردستانە، بەرخۆدان بەرخۆدانی ئازادیی کوردستانە."

کۆردیناسیۆنی کۆنفیدرالیزمی ژنانی کوردستان(کەژەکە) سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان و دانانی قەیوم بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی کەژەکەدا هاتووە؛

"ئێمە بە تووڕەیی زۆرەوە پێشوازی لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات دەکەین، کە ڕێبەر ئاپۆ بەدیل گیر، ڕادەستی تورکیا کرا و خرایە ناو ڕژێمی جینۆسایدی ئیمرالییەوە، بەو بۆنەوە پیلانگێڕیی شەرمەزار دەکەین، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە بەڵێنی بەرخۆدان دەدەین. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئەو ڕۆژەیە کە بڕیاری جینۆسایدی گەلی کورد درا، ٢٦ ساڵە رێبەر ئاپۆ بە دیل گیراوە و لە تاریکترین شوێنی تاریکی مێژوو گۆشەگیر کرا. ڕادەستکردنی ڕێبەرایەتیمان بە تورکیا کە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو بەروارەی کە شێخ سەعید بە دیل گیرا، درێژەپێدەری بڕیارێکی ١٠٠ ساڵەی دۆخی داگیرکاری نێونەتەوەیی بوو کە لەسەر بنەمای پەیماننامەی لۆزان جێبەجێ کرا، ئەوەش بڕیاری لەناوبردنی ڕێبەرانی کورد، نکۆڵیکردن و لەناوبردنی گەلی کورد و سیاسەتی جینۆساید بوو. ڕاپەڕینی گەلی بوێری کورد، گەنجانی قارەمانی کورد، ژنانی فیدایی کورد، دۆست و هەڤاڵانی ئینترناسیۆنالیسیت و شۆڕشگێڕ بە دروشمی "ئیوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن" لە دژی پیلانگێری١٥ی شوبات و ئەو بەرخۆدانە قارەمانیەی کە ٢٦ ساڵە بێ پچڕان بەردەوامە، پیلانگێڕانی تووشی شکست کرد لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

بەڵام ئەوە ڕێبەر ئاپۆ بوو کە ڕێگری لە سەرکەوتنی پیلانگێڕی و بڕیاری جینۆساید کرد و پیلانەکەی پووچەڵ کردەوە و کوردی لە چنگی سیستەمی "جینۆسایدی کوردان' ڕزگار کرد و فەلسەفەی 'بژی و ژیان ببەخشە'ی پێشکەش بە گەل کرد. بۆیە ڕێبەڕ ئاپۆ گۆڕانکارییەکی گەورەی پارادایمی دەست پێکرد و هەروەها یەکێتیەکی یەکسانی بە دوور له جیاوازییەکان بنیاتنا و پەرەی بە پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری دا لە هەڵوەشانەوە ڕژێمی جینۆسایدی ئیمرالی. ڕێبەر ئاپو لە نێو تاریکی بەردەوام و دڕندانەدا، وەک خۆرێک بۆ گەلەکەمان هەڵهاتەوە. ئەم خۆرە قەد تاریک نابێت، ئەم خۆرە بەسەر ئەم خاکەدا هەڵدێت و وەک سەرچاوەیەکی هەمیشەیی ژیان بە گەلان، ژن و گەنجان دەبەخشێت.

لە هەموو شوێنک بەرخۆدان بەرز دەکەینەوە

لەسەر ئەم بنەمایە سەرۆک ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد پڕۆسەیەکی نوێی دیالۆگی پەرەپێداوە و پێشنیاری خۆی بۆ چارەسەری پێشکەشی هەموو لایەنەکانی کردوە.  ئەو کفنەی کە لە مێژوودا لە کوردان پێچراوە، هەڵوەشایەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای ئازادی کوردان جیۆستراتیژیکی نوێ دەرکەوتووە. رێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێڕی کە پێداگری لە قڕکردن دەکات، ژیانی یەکسان و ئازادی گەلان و هیوایەکی مەزنی خولقاند.

بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە لە دۆخی ئێستادا نیشانی دا کە بۆ قڕکردنی گەلی کورد بە بڕیارە. بە قەیومەکان، هێرشە داگیرکارییەکانی ڕۆاوا، زیندانی کردن نیشانی دا. لە قۆناغی ئێستادا دووژمنایەتی ئاکەپە لەسەر کوردان بوو بە دووژمنایەتی لەگەڵ تورکیا. ئەو هێرشانەی کە کرا و قەیوم کە لە ١٥ی شوبات لەسەر شارەوانی وان سەپێنرا ئەوە نیشان دەدات کە ئەو ڕژێمی قڕکردن و هەڕەشە لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات و پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بەردەوامە. لە هەمووی گرنگتر ئەردۆگان قەیومێکیشی بۆ داهاتووی تورکیا داناوە. گورزێکی لە سیاسەتی داهاتووی تورکیا داوە. بانگەوازمان بۆ هەموو ڕای گشتیی ئەوەیە؛ سیاسەتی لە ناوبردنی کوردان تورکیاش لە ناودەبات، هەربۆیە ئەمە هیچ ئەنجامێکی لێ دەرناکەوێت. داهاتوویەکی شکۆمەند و ئازاد تەنها بە ژیانێکی شکۆمەند و ئازاد و یەکسان بۆ کوردان بە دی دێت. پێویستە هەمووکەسێک ئەمە ببینێت و لە دژی ئەو وێرانکارییەی ئەردۆغان دەیسەپێنێت دەرکەوێت. بۆ ئەوەی داهاتوویی گەلانمان بە هاوبەشی و ئاشتیی لەم خاکەدا بنیات بنرێت، ڕۆژ بە ڕۆژ تێکۆشانی دیموکراسی دەگاتە لوتکە. بۆ ئەوەی هیوای ئاشتیی و لێکتێگەشتن جارێکی تر بە فیرۆنەچێت، پێویستە هەموو لایەنێک سۆسیالیست، ژن و گەنجان بە شێوەیەکی چالاک و کاریگەر تێکۆشانی دیموکراسی بڵند بکەن.

بانگەوازیمان لە گەلە بەرخۆدێرەکەمان، ژنانی بوێر و گەنجانی قارەمانە؛ مێژوو وەک نەتەوەی ئازاد سەردەم دیاریکردویت. دەرفەتی ئازادی بە خوێن، گیان، ڕەنجی خۆتان خوڵقاند. ئیدی کەوتینە کاتێکەوە وڵاتەکەمان بە سەرکەوتنی ئازادی تاجدار بکەین. دەبێت کە قەیوم لەسەر شارەوانی وان سەپێندراوە وەک هێرش لە دژی چارەسەری بیبینین و لە هەموو کوردستان بگۆڕدرێت بۆ بەرخۆدانی ئازادی. وان کوردستانە، بەرخۆدان بەرخۆدانی ئازادی کوردستانە، بەرخۆدانی پێداگری هێڵی چارەسەری و لە ناوچوونی دووژمنانی ئاشتییە. بەو قەیومەی کە ئەمڕۆ سەپێنرا لەسەر شارەوانی وان نەک تەنها  گورزیان لە ئیرادەی گەل داوە، بەڵکوو ئەم کودەتایە پیلانێکی نوێی پیلانگێڕی و قڕکردنە لە دژی پرۆسەکە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هەرکەسێک دەکەین لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان مەزنتر بکەن و لە دژی قڕکردن، داگیرکاری و کۆیلایەتی ئازادی مسۆگەر بکەن".