چالاکی بۆ ٨ی مارس لە فرانکفۆرت

ڕێکخراوەکانی ژنانی کورد لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە فرانکفۆرت ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەری فرانکفۆرت دەستیپێکرد و تا ناوچەی ڕۆز مارکێت بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕۆزا لوکسەمبورگ و کلارا زێتکین و ساکینە جانسز سیمبولی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و ئاڵاکانی بزووتنەوەى ژنانى کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) بەرزکرابوونەوە.

ژنانی کورد بەجلی نەتەوەییەوە دیمەنێکی جیاوازیان بە چالاکییەکە بەخشیبوو. زۆرجاریش دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، سارا رۆژبین رۆناهی" دەوترانەوە.

ڕێپێوانەکە بە گردبونەوە لە ناوچەی ڕۆز مارکت بە پەرۆشییەکی زۆرەوە بەردەوام بوو و لە وتەکاندا راگەیاندرا، کوشتن و پاکتاوکردنی ژنان سیاسیە. هەروەها وترا، لە دژی هەموو هێرشەکانی دژ بە ژنان تێکۆشان بەهێز دەکەن.

گردبونەوەکە بە گێڕاندنی گۆڤەند و سەما و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ژ.ت