چیدەم دۆغو: ژن هەتا زیاتر تێبگات و زانابێت، سەردەکەوێت

چیدەم دۆغو ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، "ژن هەتا تێگەیشتووتر و زاناتر بێت، سەردەکەوێت، لە سروشتی ژندا هاوبەشی هەیە، ئارامی هەیە، لەڕووی ڕێکخستنیشەوە شارەزایە."

بەرنامەی خۆبوون

چیدەم دۆغو ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە بەشداری لە بەرنامەی 'خۆبوون'ی ژن تیڤی کرد و وڵامی پرسیارەکانی ئارژین بایسالی سەبارەت بە سروشتی ژن دایەوە.

ئێمە باسی سروشتی ژن دەکەین، باسی سروشتی پیاو دەکەین. سروشتی ژن چۆنە؟

وەک چۆن هەموو بوونەوەرێک سروشتی هەیە، ژنیش سروشتی خۆی هەیە. ناچارین ئەمە بڵێین. بۆچی؟ چونکە لە مێژووی هەژموونی پیاودا باس لە بوونی ژن کراوە. ژن بە جەستە بوونی هەیە، بەڵام لە ئەنجامدا ئێمە مرۆڤین. لە جۆری مرۆڤدا ژن و پیاو هەیە. زۆر جار باس لەوە کراوە کە ئایا ژن مرۆڤە یان نە. بە جەستە، بیرکردنەوە و هەستەکانیان، بچووک کراونەتەوە، وەک مرۆڤ سەیر نەکراون و ئەم بیرۆکەیە وەک بیرۆکەی سەردەستی پیاو بڵاوبووەتەوە. ئێمە ئەمە پێی دەڵێین ڕەگەزپەرەستی کۆمەڵایەتی. ڕەگەزپەرەستی وەک کولتوورێک بڵاوبووەتەوە. باسی سروشتی ژن زۆر گرنگە. ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەیە کە لە ژنولۆژیدا سەرنجی خراوەتە سەر. تێکۆشانی ژنان، بەرهەمی تیۆری - فێمینیستەکانیش تێکۆشانی گرنگە، لەو ئاستەدا هەندێک شتی تێپەڕاندووە. پرسیارەکانی وەک "وەک ژن بوونی هەیە نییە، ژن مرۆڤە یان نە" وڵام دراوەتەوە. ئەمانە ئەو ڕاستی و حەقێقەتانەن کە لە ڕێگەی تێکۆشانەوە دروست بوونە. بەڵام دەبێت کێشەکە قووڵتر بکەینەوە. چونکە لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداریدا، بابەتیکردنی ژن، بە کاڵاکردنی ژن بوو بە کێشەیەکی زۆر جددیتر. دۆخێکی وا هەیە: ژن وەک بوونەوەر، وەک مرۆڤ قبوڵ دەکرێت. تەنانەت لە یاسا دەستووریەکاندا جێ دەگرن، دەڵێن لە کۆمەڵگادا جێگەی خۆیان هەیە، یەکسانن، ئەوانیش هاووڵاتین؛ هەروەها ژنان دەتوانن کار بکەن و بخوێنن و هتد. یانێ ئەوەی پیاوێک دەتوانێت بیکات، لانیکەم لە سنووری یاسادا، ژنیش دەتوانێت بیکات. هەرچەندە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەو شێوەش نەبێ، بەڵام لە یاسادا هەیە. بەڵام ئەمە مەترسیدارترین شتە. ئەوان وەها نیشان دەدەن کە ئازادی و یەکسانی هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا جەستەی ژن، ڕۆحی ژن، هەستی ژن، بیری ژن، زمانی ژن وەک موڵک و ماڵ سەیر دەکرێن و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و سروشتی ژن پێچەوانەی ئەو شتانە دەبینرێت کە لە یاسادا دایانناوە. پێش ئەوەی لەڕێگەی ئەفسانەکانەوە دژایەتی بکرێن، بە ئارگیومێنتە دینیەکان دژایەتییان کردووە، بە هیچ دانراون، بەڵام لە سەردەمی زانستیشدا ئاستێکی پیشەیی گرتووتە خۆی. لە پێکهاتەی دەوڵەت نەتەوەدا، کاتێک ژن و کۆمەڵگا بە دەوڵەتەوە گرێدرابوون، ئەم دۆخە ئاستێکی خراپتری بەخۆیەوە بینیوە. بەهۆی ئەمەوە پێناسەکردنی سروشتی ژن، دووبارە دەرکەوتنیان تێکۆشانێکە بۆ ئازادی. پێویستە زۆر بە ڕوونی ئەمە دەرببڕین. دەبێت ئێمە ڕاستی ژن کە ئەوەندە شێواوە و بابەتی کراوە بەباشی هەڵسەنگێنین. سروشتی ژن چۆن بووە و پاشان چی ڕوویداوە؟ چی هەڵوەشایەوە، چی کەمکرایەوە و چی لەناوبراوە؟ پێویستە لەم چوارچێوەیەدا تێکۆشان لەسەر ژنان بکرێت. ئێمەی ژنان چیمان لەدەست داوە؟ ژنۆلۆژی ستراتیژییەکی گرنگی هەیە. پێویست بە تێکۆشانێکی جددی و هەلسەنگاندن هەیە. دەبێت تێکۆشانێکی مێژوویی، ئێکۆلۆژیک بکرێت. لە پەروەردەی ژنوڵۆژیدا تێگەیشتنێک بەکاردێت بریتییە لە "شوێنەوارناسی ژن". ئەمە پێناسەیەکی بێوێنە و تایبەتە. ڕێبەرایەتیمان لە ئیمرالی باسی لەوەش کرد. پەروین بوڵدان لە شاندی ئیمرالی دا بوو. پێی وتبوو: "وەک ژن پێویستە شوێنەوار ناسی ئەنجام بدرێت". باسی لە نۆ چین و قۆناخی کردبوو. دەبێت وەک ڕێبازێک وەریبگرین. وەک ژن دەبێت دووبارە بە مێژوودا بچینەوە و لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەواریی بکەین. ئێمە لە کۆمەڵگای دەستپێکدا چی بووین؟ خوداوەند بوونی ژن لە کۆمەڵگەی نیۆلۆتیکدا جەوهەری ڕاستی بووە. ئەمە چ جۆرە ڕاستییەک بووە و چۆن دواتر لە پرۆسەی خوداوەندییەوە کۆیلایەتی بە سیستەمی باڵادەستی پیاوان پەرەی سەندووە؟ ئەفسانە چۆن بەکار هێندرا، ئارگیومێنتە دینییەکان، فەلسەفە، زانست چۆن بەکار دەهێنرا؟ دەبێت هەڵکۆڵینێکی شوێنەوارناسیی لەسەر ئەمانە بکەین. ئەمە شتێکی ئاسان نییە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مێژوو. لەبەر ئەوە مێژوو لە سەردەمی ئێمەدا دەژی. ڕێبەرایەتی دەڵێت: "مێژوو لە سەردەمی ئێمەدا شاراوەتەوە و ئێمە لە قووڵایی مێژوودا شاراوەین". ئەمە ڕاستیەکەیە. ژن ئێستا بووەتە ئۆبژەێک. بەڵام ئێمە دەمانەوێت زیندووی بکەینەوە، بەڵام کات تێدەپەڕێت، هەلومەرجی نوێ دروست دەبێت. دەبێت لەم هەلومەرجانەدا ژنان خۆیان بنیات بنێنەوە.

باشە جەوهەری سروشتی ژن چی بوو؟

کاتێک لە ڕوانگەی ڕاستی خوداوەندییەوە سەیری دەکەین، ئەمە زۆر باس دەکەن بەڵام شتێکی گرنگە. ڕاستی ژن، لەگەڵ کۆمەڵگای نیۆلیتیکدا بەکردەوە ناسنامەیەکی خوداوەندی بەدەستهێنا بوو. ژن چۆن دەبێتە کردەوە، چۆن ناسنامەی خوداوەندی لە کۆمەڵگادا بەدەست دەهێنێت؟ بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە و بەردەوام بێت و خۆی بپارێزێت ژنان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لەناو هۆز و خێڵ و گوندەکاندا. ڕۆڵێکی ستراتیژی دەگێڕن لە کوکردنەوەی کۆمەڵگا لە دەوری یەکتر. ئەمە خوداوەندییە. ئەمە شتێکی کەم نییە کە تەنیا لە ڕێگەی فیزیکییەوە بتوانین بیناسێنین. هەروەها لەبواری جەستەیی، پێکهاتەی ئەناتۆمی، جیاوازی ڕەگەزی ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن لە بنیاتنانی کۆمەڵایەتیبووندا. ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە پەروەردەکردنی منداڵدا هەیە. بە یەکێک لە تایبەتمەندییە دایکایەتیەکەیەوە، دەتوانێت کۆمەڵگاکان بەیەکەوە ڕابگرێت. بۆ کۆمەڵگا پێوەرەکان دادەنێت. ئێستا بیربکەینەوە، ئەگەر پێوانەیەک لە ژیاندا نەبێت، ئەگەر ئەخلاق نەبێت، تەنانەت پێنج کەسیش ناتوانن پێکەوە بژین. ئەگەر لە ژینگەیەکەدا ئەخلاق نەبێت، مرۆڤ دەبێتە بوونەوەرێکی خۆپەرست و مەترسیدار. تاکڕەویی پەرە دەستێنێ و چیتر پێکەوە ژیان نامێنێ. هەر بۆیە کۆمەڵکوژی زۆرە. ژن ڕۆڵی ئاشتیخواز دەگێڕێت. پێکهاتەی ئەخلاق و سیاسەت دروست دەکات. کۆمەڵگا چۆن خاوەنداریی لە خۆی بکات، چۆن خواردنی بپارێزێت، چ خواردنێک دروست بکات، چەندە خۆراک پێویستە و... هەموو شتێک ئەوکات زیاد نییە. لەکۆمەڵگا پێکەوە ژیان دروست دەبێ و کاری هاوبەش بەڕێوە دەچێت. پێویستە بەبێ ئەوەی پەرە بە تاکڕەوی بدەیت، ژیانت پەرە پێ بدەی، لێرەدا ژنان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن. لە سروشتی ژندا هاوبەشی و پێکەوە ژیان هەیە، ئاشتی هەیە، لە ڕێکخستنی کۆمەڵگادا شارەزایە. زیاتر توانای هاوسۆزی هەیە. ئەمانە تایبەتمەندییەکانی ئێمەن کە نامرن. گوتمان مێژوو تەواو نەبووە. سروشتی ژن بە گشتی ئازاد نەکراوە. گەشبینی ژن، بەرهەمهێنانی، تایبەتمەندییە هاوسۆز و داهێنەرییەکانی زۆر لە پێشەوەیە. قسەیەکی لەو شێوەیە هەیە، " لە ژناندا زیرەکی هەستیاری پەرەی سەندووە، زیرەکی شیکاریش لە پیاواندا پەرەی سەندووە". بەڵام وا نییە. کاتێک کۆمەڵگایەکی نوێ گەشە دەکات، دەبێت لە نێو پێشکەوتنە نوێیەکاندا بوونیان هەبێ. من ئەمە بۆ زانستی فیزیکی و هەروەها بۆ کۆمەڵناسی دەڵێم. ڕەنگە نەتوانین پێی بڵێین زانست بەڵام دروستکراوی زانستە. ڕاستییەک هەیە کە زیرەکی شیکاری لە بەرزترین ئاستدا بەکارهاتووە و زیرەکی هەستیاری لە هاوسەنگیدا بووە. دەبینین ئەم ڕاستییە لە تایبەتمەندی ژنانیشدا هاوسەنگی هەیە. دەتوانین بەم شێوەیە حەقیقەتی خوداوەندی ژن پێناسە بکەین.

ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین ژیانی سروشتی مرۆڤ لە ڕاستیدا ڕێک ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین خۆبون. ئەوەیە کە وەک خۆمان بژین. کاتێ ئەمڕۆ سەیر دەکەین، زۆر دەستوەردان لە جەستە، دەروون، سۆز و هەستەکانی ژندا بە گشتی کراوە. ئایا دەتوانین بڵێین ژنان ئەمڕۆ بە خۆبوون دەژین، بە ناسینی سروشت و جەوهەری خۆیان، بە ئاسایش و ئارامییەوە بە جەوهەری خۆیانەوە دەژین؟

خۆزگە دەمانتوانی وا بڵێین. پێمان خۆشە بڵێین. پێکهاتەی مرۆڤ و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیش وەک یەکن. شتی زۆر هەن کە پێویستن. من لە شێوەی شوناسی خوداوەندیدا باسم کرد، کە ئاماژەیە بۆ واقیعی سروشتی و دەست لێنەدراو. ئەمانە شتێکی بنەڕەتین. ئەگەر ئەمانە نەبن کۆمەڵگا چۆن دەمێنێتەوە؟ با بڵێین ئەگەر مرۆڤ لە ئاسایش دا نەبێت، دڵخۆش نەبێت، ئازاد نەبێت، توانای دەربڕینی خۆی نەبێت، چۆن بژیت؟ ئەمە چ جۆرە ژیانێکە؟ ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنە. ژیان دەگەیەننە حاڵەتێک کە چیتر مرۆڤەکان ناتوانن بژین. هیچ ئومێدێک بۆ مرۆڤ نەماوە، هیچ خۆشییەک لە ژیاندا نەماوە. مرۆڤ پەیوەندی بە یەکەوە نەماوە. بۆچی ئەم قسانە دەڵێم؟ ئەمانە تەنها هەڵسەنگاندنی گشتی نین. ئەمانە دۆخی ئەو ژیانەن کە لەگەڵ ژیانی دروست و ڕەنگدانەوەی شوناسی ژناندا سەرهەڵدەدەن. کاتێک دەرفەتەکان لاببرێت، ئیتر ژیان مانای نامێنێت. کاتێک لە ڕوانگەی ڕاستی ژنەوە سەیر دەکەین، ناتوانین بڵێین ئێمە ١٠٠٪ سروشتی دەژین. لە ڕاستیدا ئەگەر ژیان کۆتایی هات، هەموو مرۆڤایەتی کۆتایی دێت. ژنان لەم ڕووەوە بەرخۆدانی زۆر دەکەن. ڕەنگە ئەمە ئەوە بێت کە پێویستە سەرەتا لە ڕوونکردنەوەی سروشتی ژندا بیڵێین. ژن لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە بەرخۆدانی زۆر دەکەن. هیچ شتێک نەماوە ژن ئەزموونی نەکردبێت. ژن بە درێژایی دەورانەکان تووشی ئەشکەنجەدانی سیستماتیکی بووە. ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی چ لە ناو ماڵ و چ لە دەرەوەی ماڵ. کاتێک دەڵێین سیستماتیک، یانێ وردە وردە کاریگەرییەکان زیادیان کردووە. ژن چەند تایبەتمەندیی بنەڕەتی هەیە. ژن بە جۆرێک دەیپارێزێت. تەنانەت ئەگەر بەشێکی تا ڕادەیەک شێواوە، بەڵام بەشێکی ماوەتەوە. ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگە لە بەرخۆدانی ژندا. ئەمە خاڵێکی بەهێزی ئێمەیە. لە هەموو شوێنەکان کوشتن، کۆمەڵکوژی، گوشاری زۆر هەیە بەتایبەت لە ماڵەوە، لە شوێنی کار، لە هەموو شوێنێک، بەڵام ژن هێشتا هێزی ژیان دەخوڵقێنێ، هێزی بەرەنگاربوونەوە. بەڕاستی ئەمە گرنگە. ناتوانین بڵێین بە تەواوی لەناوچووە، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر لەناو براوە. ئێمە ئەرکمان ئەوەیە دووبارە سروشتی ژن، دەربڕینی زیاتری، ڕەنگدانەوەی، بەڕێکخستن و بە سیستەم کردنی بدۆزینەوە. بێگومان ئەمە تەنها بابەتێکی تیۆری نییە. کارێکی زۆری خوڵقێنەرانەی دەوێت. بۆ ئێمە زۆر گرنگە هێزی خۆمان بدۆزینەوە. هەمیشە پێمان دەوترێت کە پێویستە شەرم لە جەستەمان بکەین. پێمان دەڵێن شەرم لە هەموو جیاوازییەکانمان لەگەڵ پیاو بکەین لە ڕووی شوناس و ڕەگەزەوە.

بەتایبەت لە جوگرافیایەکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست...

بەڵێ. ئەمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و بە پێچەوانەوە لە ڕۆژئاوا دەڵێن شەرم لە جەستەت مەکە. ئەمە کارێکی باشە، بەڵام دۆخێکی زۆر کارەساتبارە کاتێک جەستە دەبێتە کاڵایەک، پێشانگایەک، و بە تەواوی لەسەر بنەمای خزمەتکردنی پیاو بەکاردێت، بۆ تێرکردنی پیاوە و بۆ خزمەتکردنی خواستەکانی پیاوە. وەک چۆن شەرمکردن لە جەستە شتێکی خراپە، هەروەها پێشکەش کردنی بە تەواوی جەستەش بە پیاو کارەساتێکی تەواوە.

سیستەم دەیەوێت بیکاتە ئامرازێکی بەکارهێنان

لە ڕاستیدا دەیکاتە ئامرازێک بۆ بەکارهێنان. ئەمانە دوو زیادەڕۆیین، بەڵام هیچ کامیان پەیوەندییان بە سروشتی ژنەوە نییە. نابێت شەرم لە جەستەمان بکەین. پێویستە پەیوەندیمان لەگەڵ جەستەمان بەهێز بێت. یەکێک لە یەکەم کارەکانی ژن کە دەیەوێت ئازاد بێت پێویستە جەستەی خۆی بناسێت و لەگەڵیدا بە ئارامی بژیت. هەموو بوونەوەران هۆکارێکیان هەیە بۆ بوونیان. لەم جیهانەدا هۆکارێک هەیە بۆ ژن و مێینە بوون. ئەم هۆکارە بە بوونی مانا و جیاوازیمان مایەی شەرمەزاری نییە. هەروەها سەرچاوەی بەرکەوتنەکان نییە. سەرچاوەی ژیانە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە "ژن، ژیان، ئازادی" لە زمانی کوردیدا زۆر مانادارە. ژن و مێینەیی سەرچاوەی ژیانن لە سروشتدا. ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەبێ سروشتی ئێمە پێناسە بکەن، ئەو خۆڕاگرییەی کە هەمانە، واتە سەرچاوەی ژیانە. لە ڕووی متافیزیکیشەوە ئەمە ڕاستە. بیرکردنەوە و هەستی ژنان هەردووکی زۆر بەنرخن. لە قسەو باس بەهەمان شێوە. ژنێک کە جەوهەری خۆی لەدەست نەدابێت، کاتێک موناقەشە دەکات، قسەکانی بەرهەمدارە. باشتر گوێ دەگرێت، بەباشی و بەرفراوانی لە سەرەنجەکاند قووڵ دەبێتەوە.

زۆر سنووردار نییە.

سنووردار نییە و کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە. ئەمەش بەرهەمی هەیە. لەدایکبوون تەنها شتێکی جەستەیی نییە. هەروەها لەلایەن فکرییەوە مێشکی ژن جیاوازی هەیە. هەروەها ئەمە بەشێکی گرنگی ئەناتۆمی ئێمەیە. هۆرمۆنەکانمان کەمێک جیاوازن. من نامەوێت زۆر سەرقاڵی بایۆلۆژی بم، بەڵام فیزیکمان هەندێک جار دەگۆڕێت لە متافیزیکدا. دەبێت ئەم پەیوەندییە دروست بکەین. هەندێک لێکۆڵینەوە هەیە کە سەرەنج بە مێشکی ژن و پیاو دەدەن. جیاوازی هەیە. نەک ئەوەی یەکێکیان لە ئەویتر باڵاتر بێت، بەڵکو جیاوازی هەیە. پێویستە بتوانین ئەمە پێناسە بکەین. بۆ ئەوەی ژن متمانەی بەخۆی بێت، بتوانێت پاڵپشتی بەهێزتر بۆ ئازادی خۆی بدۆزێتەوە، دەبێت جەستەی خۆی بناسێت. بێگومان نابێت تەنیا بەمەشەوە سنووردار بێت. هەروەها پێویستە مێژووی خۆت بزانیت. متافیزیکی ژن پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مێژووی ژندا هەیە. ئایا دەتوانین بەبێ مێژوو ڕاستیەکانی ژن هەڵسەنگێنین؟ کاتێک دەڵێین سروشتی ژن سەر لە نوێ دۆزرایەوە، ئەوکات شوێنەوار ناسی ژن زۆر گرنگ دەبێت. وەک ژن دەبێ سەردەمی نئۆلۆتیک بناسین. ژن لە سەرەتاوە کێ بوو، چی بوو، چۆن بوو؛ گۆڕانکارییەکان لە لایەنی نەرێنیدا چۆن ڕوویانداوە؟ لە لایەکی ترەوە لە چ لایەنێکەوە سروشتی خۆی پاراستووە؟ منیش بڕوام وایە؛ ئەگەر ژن ئەمڕۆکە بتوانێت لەدژی دەسەڵات و دەوڵەتان بجەنگێت، ئەوە بەدڵنیاییەوە پەیوەندی بە کارەکتەری بەرخۆدانی خۆیەوە هەیە. ڕاستە هەمیشە سەرۆکەکان پیاو بوون. ئەمە لە تێکۆشانی سۆسیالیستی و ئەنارشیستیشدا هەیە. زۆربەی سەرۆکەکان پیاون. سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو ژنی خنکاندووە. بەڵام ژنان و دایکان قەد خۆڕاگری خۆیان لەدەست نەداوە. سەرچاوەی ژیان و بەرخۆدان لەدەست نادەن. لەوانەیە دەرفەتەکانیان تەسک بێتەوە بەڵام خۆڕاگریی خۆیان لەدەست نادەن. هەمیشە نموونە و سەرچاوەی بەرخۆدانن بۆ نەوە کانیان. دەبێت لە دوو لاوە سەیری مێژوو بکەین. چۆن کۆیلایەتی و بەکارهێنان لە ئێمەدا دروستکراوە؟ دەبێت تێبگەین و قەدری بزانین بۆ ئەوەی بتوانین جیای بکەینەوە. چونکە ئەوانە پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە. کاتێک ئەم کارە دەکەین، سروشتیبوونمان زیاتر دەردەکەوێت. ئەمە زۆر بە ڕوونی لە تێکۆشانی گەریلادا دەبینین. بۆ نموونە هەڤاڵێکی نوێ بەشدار دەبێت. کاتێک دێت، هەزار و یەک دژایەتی لە مێشکیدا هەیە، پەروەردەی سیستەم، ڕەگەزپەرەستی زۆر قووڵە. ئەمەش هەم هەڤاڵی ژن  و هەم پیاو دەگرێتەوە. ژیانمان سادەیە، سروشتییە؛ لە ژێر بۆردومانی تەکنەلۆژی و ئینتەرنێتدایە. تۆ زانستی نیت. ئێمە یاسا و پێوەرمان هەیە بۆ ژیانێکی ئازاد، کاتێک دەست بەژیان دەکەین ئەوشتانەی دەبینیت هی تۆ نین. ئیتر تۆ دەڵێیت "سیستەم وەهای لێکردم، قوتابخانە ئەمەی لێکردم". ئەمە داپۆشینێکە. پێویستە هەڵکۆڵینی شوێنەوارناسی بکەین لە هەموو لایەکەوە. بۆیە زۆر گرنگە ژن لەگەڵ ڕۆح و دەروون و هێزی دەروونی و هەروەها لەگەڵ جەستەیدا لە ئاسایشدا بێت.

کاتێک سیستەم ژنان لە خۆیان بێگانە دەکات، خراپەکاری گەورە ئەزموون دەکرێت. هۆشیارییەکی وا هەیە کاتێک سەیر دەکەین. وەک کێشەی دەروونی، خەمۆکی، خۆکوشتن، بارودۆخی هیستریک هەموویان پەیوەندیان بە ژنانەوە هەیە. چی دەڵێیت لەسەر ئەمانە؟ لەسەر زانستی پزیشکی دەروونی کە بە گشتی وەک هێرشێک ڕووی لە ژنان کردووە چی دەڵێیت؟

با سەرەتا ئەمە بڵێم. زۆر ئەستەمە لەم سیستەمەدا هۆشیاری لەدەست نەدەیت و شێت نەبیت. هەمیشە ڕووبەڕووی قسەی ناشرین دەبیتەوە. جەستەت بچووک دەکرێتەوە، وەک ئامرازێکی دەستدرێژی سەیر دەکرێت. بەم شێوەیە سەیرت دەکەن. ئەم جۆرە بارودۆخانە لە سۆشیال میدیادا سەرهەڵدەدەن. کاتێک دەچیتە سەر کارەکەت، وەها بارودۆخێک هەیە؛ کاتێک دەگەڕێیتەوە ماڵەوە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی وەها دەبیتەوە لەناو بنەماڵەدا. بە واتایەکی تر هەموو بوارەکانی ژیان شێتت دەکەن. وەک ئەوەی بیەوێت ڕووبەڕووی مردنت بکاتەوە. هەر بۆیە وتم ژنان زۆر خۆڕاگرن. بێگومان کەسانێک هەن ئیتر تەسلیم دەبن و خۆیان دەکوژن.

ئەم بەرخۆدانە ڕێگەی پێدەدات سەرەنج بە خۆی بدات. چونکە درک بەو توندوتیژییە ئابووری، جەستەیی و دەروونییە دەکات کە تووشی بووە.

مەحاڵە چاوپۆشی لێ بکرێت. بەڵام کاتێک نایەتە دەرەوە، دۆخی دەروونی تێکدەچێت، تووشی قەیران دەبێت. سیستەم وەها ڕەفتار دەکات وەک بڵێی بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیارێتی نەبێت. وەک کێشە شەخسییەکانی ژیان نیشان دەدرێت. دەڵێن ژنان خۆیان ئەم شتانە ئەزموون دەکەن. وەک کێشەی تایبەتی ژن سەیر دەکرێت، ژن بەردەوام لە قەیراندایە، ژنان بەردەوان تووشی حەسادەت دەبن. پێی دەوترێت "قەیرانی حەسادەت". ئەگەر سەیری فیلمەکان بکەیت، ژنان هەمیشە لەو دۆخەدان، عەقڵیان لەدەست دەدەن، هاوار دەکەن. بەم شێوەیە نیشان دەدرێن. هەم تۆ دروستی دەکەیت و هەم ژیان بەسەرتدا دەسەپێنێت. هەروەها کایەی دەروونی زۆر دەکرێت. ژن هەمیشە لە دۆخی هیستریا و قەیراندایە. بەڵام ئێوە وەک سیستەمێک ژنان دەخەنە ناو قەیرانەوە. دەروونناسەکان زیاتر ژنان دەخەنە قەیرانەوە. ژنان دەچنە لای پزیشکی دەروونناس، پێشنیاری من ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک نەچن. دەرووناسی سەرەکی کێن؟ هاوڕێە ژنەکانت. ئەو هەڤاڵیەتیەی لەگەڵ ژنان دروستی دەکەیت، گرێدراوی تۆیە، کۆمەڵایەتی بوونت پەیوەندی ڕاستەقینەی تۆیە لەگەڵ هەموو مرۆڤەکاندا. پەیوەندییە مرۆییەکان ئەوەندە تێکچووە کە بوونەتە ناوەندی توندوتیژی.

میتۆد و ڕۆحی تێکۆشان سەرکوت دەکات.

بێگومان سەرکوت کراوە. هەمیشە نەخۆشت دەکات. هەمیشە نەخۆشییە ئازاربەخشەکان دەردەکەون. لە لایەک هانت دەدات و نەخۆشت دەکات. هەروەها هێرشێکی لەو شێوە دەکرێتە سەر جەستەی ژن. لە بەرنامەکانی تریشدا وتومە؛ سیستەم بە شێوازی جیاواز ژیان بە ژنان دەبەخشێت. بۆ نموونە؛ عەقڵیەتی نەخۆشبوون، قەڵەوبوون، سووک کردن، شەرمکردن لە خۆت و... ئەم عەقڵیەتانە کاریگەری لەسەر تەندروستی ژنان دەکات. سۆزێک دروست دەکات. پێوەرێکیان دروست کردووە کە پێویستە ژنان زۆر لاواز بن. تاکە ئارمانجی ژن ئەوەیە "چەند لاوازبم، چەند کیلۆم کێشم دابەزاندووە، چەند کالۆریم سووتاندووە و هتد". سەری ژنیان هەمیشە سەرقاڵی ئەمانە کردووە.

ئەمە کەمئەندامییە. شەرم لە جەستەی خۆی دەکات، شەرم لە سروشتی خۆی دەکات؛ بەڵام بەردەوام  لەگەڵ جەستەی خۆیدا لە پەیوەندیدایە.

لە ڕاستیدا کەمئەندامییە. گوایە سیستەمی سەرمایەداری سیستەمێکی ڕزگارکەرە، بەڵام کۆیلایەتییەکی شاراوەیە. دەتکاتە کۆیلەی جەستەت. نەک هەر پیاوان دەکاتە کۆیلە؛ جەستەتان دەکاتە کۆیلە. پێویستە جەستەت خۆش بوێت، بیناسیت و لەگەڵیدا لە ئاسایشدا بیت. بەڵام نابێت کۆیلەی جەستەت بیت. پێویستە بپرسین لەم سیستەمە باڵادەستەی پیاوان پێوەری ناحەزی چییە؟ پێناسەی دەکەن، دەڵێن جوانی ئەمەیە. هەمیشە هەوڵ دەدەن بە دەستکاری جوانکاری، بە بۆیاخ، بە شێوازی جل و بەرگ، بە جوڵە ئەو ستانداردە بەدەست بهێنن. جوانی بەم پێوەرە دیاری دەکرێت. ئەمە لە ڕاستیدا خواستی پیاوانە. بۆ پیاوان پێوانەی جوانی چییە، پێوانەی ناحەزی چییە؟ بۆچی ئه‌مه‌ ئه‌ڵێن؟ ئەمه واتای چیه؟" لە هەموو بوونەوەرێکدا جوانی هەیە. وەک بزوتنەوەکەمان کاتێ جوانی دەبینین کە شتێک سروشتی بێت. قژی ئاوا، باڵای ئاوا، کێشی وا و... ئێمە ئەمانە نابینین. بۆ ئێمە شوناس گرنگە. بۆ هەموو بوونەوەران ڕەوایە. بۆ ژن و پیاو زیاتر. چونکە ئەم نەشتەرگەریانە لەسەر پیاوانیش ئەنجام دەدەن. پێوانەی جوانی سروشت، کۆمەڵایەتی بوون، جوانی و ئەخلاقی دەروونییە. ئەمە پێوانەی جوانییە لای ئێمە. بەڵام ناتوانیت ئەمە تەنها بۆ جەستەی ژن ڕوونی بکەیتەوە، هەموو ئەمانە لە ڕاستیدا پەیوەندی بە سروشتی ژنەوە نییە. هێرشێکی گەورە لەدژی سروشتی ژن دەکرێت. نەشتەرگەری جوانکاری وەک هێرشێکی سەربازی وایە. شەڕێکی جددییە لە دژی جەستەی ژن.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت، "ناسنامەی ژن شوناسێکە لە قەیراندایە". چونکە دەستێوەردان زۆرە لەسەری. پیاو دەستوەردانی کردووە، گەلان دەستوەردانی کردووە ، دەوڵەت دەستوەردانی کردووە ، سیستەم دەستوەردانی کردووە ، زانست زۆر دەستوەردانی کردووە؛ لە ڕابردوودا ژنانی زیاتر دەچوونە بواری پزیشکی. دەبێت کەمێک بگەڕێینەوە دواوە. ئایا ژن لە بواری پزیشکیدا ئەوەندە پێویست بوو؟ ژنان خۆیان نەیاندەتوانی چارەسەری خۆیان بکەن؟ نەیاندەتوانی لە ئازاری یەکتر تێبگەن؟ نەیانتوانی چارەسەری بن بۆ یەکتر ببینەوە؟

بێگومان کە دەیانتوانی. ئاخر یەکەم پزیشک لە مێژوودا ژنانن. سەردەمێک کە زیرەکی شیکاری پەرەی پێدرا. دواتر ڕێبازێکی وەک "ژن زیرەک نییە، بێ زمانە، ناتوانێت قسە بکات، بیر بکاتەوە، سنووردارە، تەنانەت دەوترا مرۆڤیش نییە" دەرکەوتن. بەمانە مەیدانی عەقڵ و بیرکردنەوە تەسک بووەوە. عەقڵی شیکاری ژن زۆر گەشەی سەندووە و بەهێزە. شێوازی چارەسەری ئەو سەردەمە ئەمڕۆ لە نێو ئەو گەلانەی کە تایبەتمەندی کۆمەڵگای سروشتییان لەدەست نەداوە - لە کوردستان، لە نێۆ گەلانی ئابیا یالا، لە گەلانی ئەفریقا- ژنان لەو کۆمەڵگایەدا بە شێوازی سروشتی تێکەڵە کیمیاییەکان دروست دەکەن و چارەسەری دەنوێنن. بەشێکی زۆری کۆمەڵگا هێشتا باوەڕیان بەم شێوازە هەیە، چونکە هێزی چارەسەرکردنی هەیە. ئەم مێژووە هێشتا زیندووە. نەریتی چارەسەریی بە گشتی ماوەتەوە. بۆیە ژنان لە کۆمەڵگا سروشتییەکاندا ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان هەبووە. لە ئەوروپا، لە سەدەی ١٤دا، بە ڕوونی نوسراوە بە ملیۆنان ژنیان بە ناوی بێوەژن کوشتووە. ئەشکەنجە داوە. یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانستی، بیکەن، بەرگری لەم بابەتە دەکات. زانیاری ژنان لە ڕێگەی ئەشکەنجەدانەوە بەدەست دەهێنرێت و ڕاپۆرت دەکرێت. پاشان بە پشتبەستن بەو داتایانە، پزیشکی مۆدێرن سەریهەڵدا. بە واتایەکی تر زانستی پزیشکی بێ گوناه نییە. سەرچاوەی خۆی لەوێوە وەردەگرێت. بۆیە هێرشێکی گەورە دەکاتە سەر ژنان. ئەم نەریتە تا ڕادەیەک هێشتا ماوەتەوە. بەڵام هێرشەکانی ئەوکات پشتیوانی ژنانی لێکەوتەوە. لە سەردەمی ڕاوکردنی جادووگەرەکاندا، کێشەی ژنان وەک "نەخۆشی ژنان" هەبووە. ئەوان لە نێوان خۆیاندا ئەو کێشانە چارەسەر دەکەن. لە کۆمەڵگادا کەسانی نەخۆش و منداڵان هەن. ژنان هەروەها ڕۆڵیان هەیە لە کۆمەڵگا بۆیە ژن پێشەنگ و زانایە. چ لە ئەوروپا و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان لە زۆر شوێنی جیاوازی جیهاندا ڕۆڵێکی لەو شێوەیەیان هەیە. چونکە وڵامی بنەڕەتیترین کێشەکانی کۆمەڵگا دەدۆزنەوە. ئێمە ئەم راستیانە دەبینین. ژنان بە باشی جەستەی خۆیان دەناسن. ئەگەر جەستەی خۆیان ناناسن چۆن چارەسەری دەکەن؟ چونکە ژنان جەستەی ژنان دەناسن، چارەسەر و پشتیوانی ڵێدەکەن.

بەڵام سیستەم ناتوانێت لێرەوە هەندێک شت بەدەست بهێنێت. کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات.

ئەمەش پێشتر گۆڕاوە بۆ بوارێکی بازرگانی زۆر جددی. ئەگەر سەیری نەخۆشخانەکان بکەین زۆربەی پزیشکە سەرەکییەکان هەر پیاون. هێشتا لە دەستی ئەواندایە. لێرەیشەوە دیسان ئاماژەکەیان هێنایە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و ناوچەیەکی بازرگانی زۆر گرنگیان دروست کرد. بەهۆی ئەمەوە هەمیشە نەخۆشی هەیە. لە لایەک سیستم بە بەردەوامی نەخۆشی دروست دەکات، لە لایەکی تریش دەرمان دروست دەکات. پیشەسازییەکی لەو جۆرەیان دامەزراندووە. ژنانیش بوونەتە قوربانی گەورە. قبوڵکردنی جەستەت بریتییە لە چارەسەرکردنی خۆت لە هەمان کاتدا. مرۆڤ تا زیاتر جەستەی خۆی بناسێت، زیاتر دەتوانێت بەرەنگاری ئەم سیاسەت و عەقڵییەتە ببێتەوە کە سیستەم دەیسەپێنێت، تا زیاتر هێزی زانین و تێگەیشتنی هەبێت، لە بواری ئەناتۆمیدا باشتر دەبێت. بەڵام ئەگەر چارەسەر نەدۆزیتەوە، هەمیشە لەلایەن ئەمانەوە بۆردومان دەکرێت. بەڵام دەروونی مرۆڤ بەسەر ئەمەدا زاڵە. هەروەها متافیزیک زۆر گرنگە. کاتێک لە شتێک تێدەگەم، لە شوێنێکی مێشکمدا ڕایدەگرم و ناهێڵم کاریگەری لەسەرم هەبێت. نە لە ڕووی جەستەییەوە و نە لە ڕووی دەروونییەوە کاریگەری لەسەر من نابێت. بۆیە زۆر گرنگە ژن سروشتی خۆی بناسێت.

لە سەرەتای بەرنامەکەدا باست لەوە کرد کە گفتوگۆی وەک "ژن مرۆڤە یان نا" پێشتر کراوە. بەڵام ئەم باسانە تا ئەمڕۆش بەردەوامن. لە سەدەی ٢١دا سیمینار لەسەر ئەم بابەتە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت. هەوڵ هەیە ئەم باسانە بگەیەنرێتە سەردەمی ئەرستوو و ئەفلاتون. ئەم شەڕە چۆن دەکرێت؟ ئێمە باسی سروشتمان کرد و ئێوەش لەدەستدانی-تان  قبوڵ کرد. چۆن بگەڕێینەوە بۆ ئەم سروشتە ونبووە؟

ئێمە بە زانستەوە دەست پێدەکەین. هیچ شتێک بەبێ هۆشیاری ڕوونادات. دەبێت جیاواز بین، ژن دەبێت بزانێت بۆچی ئازادە، چۆن بەبێ ئازادی ماوەتەوە، چۆن کۆیلە دەبێت و چۆن دەبێتە کاڵا. ئەم هۆشیارییە چۆن سەرهەڵدەدات؟ ئەگەر زانیت هوشیار دبیتەوە. زانین و درککردن پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. پەرەپێدانی هۆشیاری، ناسینی مێژووی خۆت زۆر گرنگە. زۆر گرنگە مێژووی ژن و مێژووی مرۆڤایەتی بزانن، بەڵام وەک تاک پێویستە لە مێژووی خۆمانیش تێبگەن. "ئایا من لە منداڵیدا لە بنەماڵەکەمدا ژیاوم؟ لە کام جوگرافیادا دەژیم، لە کام پێکهاتەی کۆمەڵایەتی-کولتووریدا گەورە بووم؟

سیستەمی حکومەت چۆن بوو؟ من ڕووبەڕووی چی بوومەتەوە، چ کاریگەرییەکم لەسەر بووە، لە کام ساڵدا، چۆن پرۆسەکانی گۆڕانکاریتان ئەزموون کردووە؟ دەبێت بە شێوەیەکی شەخسی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن، هەڵکۆڵینی شوێنەوار ناسی خۆیان بکەن. ئەمەش پێویستی بە زانیاری هەیە. دەبێت بە پەیوەندی مرۆڤایەتیەوە ئەم کارە بکەین. ژن نابێت تەنها خۆی بناسێت، بەڵکو پێویستە دەوروبەری خۆیشی بناسێت. دۆستایەتی نێوان ژن و ژنان زۆر گرنگە. زۆرجار پێی دەوترێت "خوشکایەتی". ڕاستە ئەمەش مانای هەیە، بەڵام وشەی خوشکایەتی بەس نییە. خوشکایەتی پێناسەی بنەماڵەییە. بەڵام هەڤاڵیەتی ژنان ئاسۆی مرۆڤ فراوانتر دەکات. بۆیە پێویستە ژنان ئازاری یەکتر بزانن و لە کێشەکانی یەکتر تێبگەن و بەو پێیە مامەڵە بکەن. مامەڵەکردن بە ڕێگەی ئەخلاق و ویژدانەوە. پێویستە لەگەڵ ڕێکخستندا تێکەڵ بکرێت. بەم شێوەیە ڕێکخستن دروست دەبێت. ڕاستی ژنێک کە لە سروشتی لایداوە بەراورد دەکرێت بە پیاوەو، ئەو لەگەڵ ژن بوون لە ململانێدایە، بەردەوام لە حاڵەتی توڕەییدایە، هەمیشە گوێڕایەڵە، خێرا قبوڵ دەکات ئایا ژنێکی ئاوا دەتوانێت خۆی بەڕێکخستن بکات؟ ئایا دەکرێت هاوڕێیەتی ژنێکی لەو شێوەیە بکەیت؟ تۆ لێرەیت دەبێت ڕوونکردنەوەیەک هەبێت. "سروشتی من چی بوو، بۆچی حەسادەت بە هاوڕێکەم ببەم کە ژنە؟" ئەمە زانستێکە. ژن پێویستە لە هەموو قۆناغێکدا خۆی پەروەردە بکات، گوێڕایەڵی چییە، چارەنووس چییە، تا چەند لە سروشتی خۆم دوورم دەخاتەوە، بۆچی ئەم دڕندەییە قبوڵ بکەم؟ ڕاستە من مرۆڤم، ئەم سەردەمە باس لە مرۆڤایەتی بوونی من دەکات. بەڵام ئێوە ناتوانن مشتومڕ لەسەر ئەوە بکەن. نابێت بڵێین نەخێر، ئێمەش مرۆڤین، ئەمە بۆ گەلی کوردیش وەهایە.

بەردەوام هەوڵی سەلماندنی خۆیان دەدەن.

بەڵێ. بۆچی دەبێت خۆم بسەلمێنم؟ من لە ئێستاوە بوونم هەیە، پێویست ناکات جارێکی تر بیڵێمەوە. من هەم و ئێوەش قبوڵم دەکەن. بەڵام چۆن قبوڵ دەکەیت؟ ئەگەر خۆم بەڕێکخستن بکەم، بە شێوەیەکی ڕێکخستنی تێبکۆشم، تێکۆشانێکی هۆشیارانە بکەم، هاوڕێیەتییەکی بەهێز لەگەڵ ژنان دروست بکەم. کاتێک ئیرادەی خۆت، تێکۆشانت، هێزی بەرخۆدانت، ئازایەتیت، هەستەکانت، جوانترین هەستەکانت، نیشان دەدەیت ئیتر پێویست ناکات خۆت بسەلمێنیت. بەڵام دەبێت ئەم بوونە بەڕێکخستن بکەیت. لە ڕووی پەروەردەی ژنولۆژییەوە باس لە بوون-زات و خۆمان دەکەین. واتە تۆ بوونت هەیە، بەڵام دەبێت بە تێگەیشتنەوە ئەو بوونە بگەیەنیت بە مانایەکی گەورەتر. ئەو کاتە دەبیتە خۆت، واتە "خۆبوون". ڕوونکردنەوەی سروشتی ژن بە دڵنیاییەوە پەیوەندی بە تێکۆشانەوە هەیە. پەیوەندی بە هێزی بەرخۆدان و ڕێکخستنەوە هەیە. سیستەم ڕێکخستنی و هەمیشەییە. سەیری مێژووی حاکمەکان بکەن، کەم و کورتی نییە. ئەگەر لە شوێنێکدا شوێنی بەتاڵ هەبێت، بە دڵنیاییەوە کەسێکی تر پڕی کردووتەوە. ڕوونکردنەوەی سروشتی ژن بە ئازادیی ژنەوە دەکرێت. کاتێک سەیری تێکۆشانی ئازادی ژنان دەکەین، دەبێت دیالێکتیکێکی پەروەردە و ڕێکخستن بنیات بنێین کە نەبێتە هۆی بۆشایی.