"داوای سزادانی بکوژانی ژنان لە باشوری کوردستان دەکرێت"

کۆمەڵێک ڕێکخراو، چالاکوان، ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتار، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کراوە، داوای ڕاگرتنی کوشتنی ژنان و سزادانی بکوژان دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە بەناونیشانی “کوشتنی ژنان ڕاگرن”، بڵاوکراوەتەوە، هاتوە”تەنها لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە سێ ژن کوژراون لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە، دیاریش نیە چەند ژنی تر لەژێر هەڕەشەدان و چەند ژنی دیکەش کوژراون و کوشتنەکەیان بە شاردراوەیی ماوەتەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بە کوشتنی، ژنە تەمەن ٢٠ ساڵەکەی هەولێر کراوە و تیایدا هاتوە”زاراش بووە ئەڵقەیەکی تری زنجیرەی درێژی کوشتن بە بیانوی شەرەف، زارا کە لەلایەن هاوسەری پێشووی لە ڕۆژی (١٦/٤/٢٠٢١) کوژرا، پێشتر لە تەمەنی ١٢ ساڵییدا هاوسەرگیریی پێکراوە و دواتریش هاوسەرەکەی مامەڵەی خراپ بووە لەگەڵیدا، لەو قۆناغەشدا کەس بە دەنگیەوە نەچووە و کاتێکیش داوای جیابوونەوەی کردووە هاوسەرەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە و بەداخەوە هەڕەشەکەشی جێبەجێکرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە”ئەم کوشتنەی زارا وەک زۆربەی کوشتنەکانی تر ئەو واقیعە تاڵە دەردەخات، کە لەم کۆمەڵگایەدا ژنان ژیان و کەرامەتیان پارێزراو نیە، هێشتا بکوژان لەو قەناعەتەدان کە دەتوانن بێ سزادان لە تاوانەکانیان دەربچن.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە”ئێمە وەک ئەو ڕێکخراو و کەسایەتیانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە لەو باوەڕەداین کوشتنی زارا و زاراکانی تر، ئاماژەی ڕاستەقینەی ئەو مەترسیە گەورەیەیە کە لەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگه هەیە بە تایبەت ژنان و منداڵان.

باس لەوەش کراوە، ساڵانێکە ڕێکخراوەکان داوا و فشارەکانیان بە ئاڕاستەی دەستگیرکردن و سزادانی بکوژان دەکەن، داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵی ناچار بە هاوسەرگیری دەکەن، بەڵام کارەساتەکانی کوشتنی ژنان هەر بەردەوامە.

لە کۆتاییدا هاتوە”نیگەران و توڕەین لەم بارودۆخە سەختەی ژیانی تاکەکان بە تایبەتی ژنان و بە ئەرکی حکومەتی دەزانین کە:

1- دەستگیرکردن و بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە کوشتنی ژنێک یان کچێک.

2- بەهێزکردنی دام و دەزگاکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و جێبەجێکردنی یاساکان.

3- پشتگیری کردن ئەو ڕێکخراو و دام و دەزگایانەی کە کار لەسەر هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە دەکەن و ئامانجیانە کە توندوتیژی و کوشتن کەم ببێتەوە.

4- گرنگیدان و بەهەندوەرگرتنی دۆسیەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە و بەهێزکردن و پشتگیری کردنی خانەکانی داڵدەدانی ژنان و باشکردنی میکانیزمەکانی داڵدەدان و وەرگرتنەوەی ئافرەتان.

5- بە سزا گەیاندنی ئەو کەسانەی بەشدار و بکەری هەرجۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژین بەرامبەر تاکەکانی کۆمەڵگە.

ناوی ڕێکخراو و کەسایەتییەکان:

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO

ناز هۆشیار ئەحمەد- UNFPA

سۆزان عارف- ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان

بەهار منزیر- ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO

سەنتەری میترۆ

ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

د.شوان ئادەم ئەڤەس-ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی

ڕێکخراوی WOLA

ڕێکخراوی ئاسودە

کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان-لقی سلێمانی

د. چۆمان هەردی- بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان

دڵپاک تاهیر- بەڕێوەبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی پۆلیتەکنیک

د. لاسک ئەرسەلان بایز – سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی

ڕازاو محمود فەرەج- ڕێکخراوی ئازادبوون

ڕێکخراوی بەندی ١٩

گوڵستان سعید محمد- ئەندامی پەرلەمان

ڕێکخراوی وادی

دڵسۆز شەفیق – ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

ڕێکخراوی هۆشداری و گەشەپێدان

سۆز عبدالقادر- ڕێکخراوی مۆر بۆ بڵاوکردنەوەی هزری ناتوندوتیژی

ڕێکخراوی ڕاسان

فەزیلە ابراهیم صالح- ڕێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کوردستان

ئاواز سەلیم عبدلله- سەرۆکی لقی عێراق- کوردستان یەکێتی نێودەوڵەتی ژنانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن

محمد شیراز تالەبانی- پلاتفۆرمی نا بۆ توندوتیژی و کوشتن

یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان-ئۆفیسی سلێمانی

یەکێتی لاوانی کوردستان- لقی سلێمانی

ڕێکخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاک

کەمپینی بەسە ژن کوشتن

ڕێکخراوی رۆشنبیری وەلی دێوان

گەشە دارا حەفید

کۆچەر عزیز فتاح – ڕاگەیاندنکار

د. نازەنین عوسمان- مامۆستای زانکۆ

تریشکۆ کەریم حسن

ئەڤین نەسرین- ڕاگەیاندنکار

سۆران نەقشبەندی

ڕێناس ئەحمەد کەریم- DMCR

گمۆ محمد عبدالواحد

نیشتیمان کمال ابراهیم- چالاکوان

شنا فائق – ڕۆژنامەنوس

سۆزان شەهاب نوری

سمکۆ ڕەشێد- چالاکوانی مەدەنی

توانا شارەزووری-رۆژنامەنوس

پۆڵا ئەحمەد چالاکی مەدەنی

نەبەز زاهیر-چالاکی مەدەنی

سنەوبەر ئیسماعیل-چالاکی بواری ژنان

دایکی پەرچەم-شاعیر

چیمەن عومەر-چالاکی مەدەنی

لقمان علی- رۆژنامەنوس

هەڵمەت تەلان-چالاکی سیاسی

ڕێزان کەریم ئەحمەد-ڕاگەیاندنکار

ف.ق