گەلی وان بە دروشمی ' گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن' ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دوای میتینگی ٨ی ئازاری وان، بە بەشداری سەدان گەنج ڕێپێوان ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان دروشمی ' گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن' یان وتەوە.

لە وان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد (تەژەئا) و ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان ' بە دروشمی ' کات کاتی ئازادی ژنانە' میتینگی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنانیان ئەنجامدا. میتینگەلە لە پارکی موسا ئانتەر ئەنجامدرا. دوای میتینگەکە، بە بەشداری سەدان گەنج ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. چالاکوانان لە سێ لاوە بەرەوە گۆڕەپانەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' ژن، ژیان، ئازادی' و ' گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن' یان وتەوە.

گەنجان، رێگریەکانی پۆلیسیان  تێپەڕاند و تاوەکو گۆڕەپانی بەشیۆڵ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ف.ق