گەریلاکانی یەژا ستار: ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادی ژنان

گەریلاکانی یەژا ستار پەیامی "ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ساڵی ئازادیی ژنان" بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، نەک تەنها ٨ی مارس، بەڵکو دەبێتە هەموو ڕۆژەکان لە چیاکانی کوردستان ببێتە رۆژی بەرخۆدان و تێکۆشان.

گەریلاکانی یەژا ستار لە پەیامەکانیاندا ڕایانگەیاند، ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادیی ژنان و ڕێبەر ئاپۆ.

زیلان ئایدین یەکێک لە گەریلای یەژا ستار وتی، "دەبێت ٨ی مارس ببێتە ڕۆژی تێکۆشانی ژنان لە دژی زوڵم. دەبێت شەڕێکی قورس لە دژی داگیرکەران بکرێت، ژنان پێداگری لە هێز و ئیرادەی خۆیان بکەن، گەورەترین هیوا و داوایان ئەوە بێت، کە ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئازادی، ساڵی ئازادی ژنانی گەنج و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەبێت چالاکیی وەها ئەنجام بدەین، کە بتوانن خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، چونکا ڕێبەر ئۆجالان کارێکی کردووە، کە ئێمە ورە، هیوا، بیرەوەری و  نەستی خۆمان بناسین".

ئەکین مەلازگرت باسی لە تێکۆشانی پەکەکە کرد و وتی: "ژنان لە ناو پەکەکەدا، لە ناو یەژاستاردا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست. یەژا ستار راستەقینەترین ناسنامەی ژنانە، گەوهەری ژنانە. ئەوەی دروستترین ڕێگە نیشانی ژنان دەدات و پێشەنگایەتیی بۆ دەکاتە پەکەکەیە. ئەوەی ئەو پێشەنگایەتییەی بە ئێمە بەخشیوە ڕێبەرایەتییە. گەورەترین ئامانجمان ئەوەیە، کە ئێمە بەو ڕۆڵە پێشەنگایەتیە هەستین، کە ڕێبەرایەتیی لە ئێمەى چاوەڕێ دەکات. بۆ ئەوەش ڕاستترین ڕێگا ڕێگای یەژا ستارە".

ژیان تلتەمەر وتی: "ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادیی ژنان، نەک تەنها لە ڕۆژێکدا، بەڵکو لە  هەموو ڕۆژەکان، هەموو هەنگاوەکان دا، لە شەڕدا بە ناسنامەی ژنانەی خۆیانەوە بەشدار ببن و لە بەرخودان و بەرەنگاریدا رۆڵ بگێڕێن. بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەدیهێنانی ژیانی ئازاد دەبێت ژنان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ دا ببن بە پێشەنگ و ساڵی ٢٠٢٢ ببێت بە ساڵی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و ساڵی ئازادیی ژنان و ئێمە بڕوامان بەوە هەیە و بۆی تێدەکۆشین".

ژ.ت