بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) كۆمه‌ڵه‌ی پێشتیوانی له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سوكاریان بێسه‌روشوێنن له ئاناتۆلیا (ئانیئاكای-ده‌ر) و كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی ئه‌گه (ئه‌گه توهایده‌ر) به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنج بۆ سه‌ر دۆخی ژنانی زیندانی نه‌خۆش، له‌به‌رده‌م كه‌مپی زیندانی شاكران عه‌لیئاغا كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد. له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا پلاكاردی "كاتی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری و ئازادكردنه" هه‌ڵدرابوو. هه‌روه‌ها به‌شداربووان نوسراوی "گۆشه‌گیری سوچه له دژی مرۆڤایه‌تی"، "زمانی ئێمه شكۆی ئێمه‌یه" و "به‌رخودانی ژنان فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه" به‌ده‌سته‌وه گرتبوو. له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌شداربووان دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان"، "با زیندانه‌كان چۆڵ بكرێن، ئازادی بۆ زیندانیان" و "ئاسهڵ توغڵوك به ته‌یا نییه"یان به‌رزكرده‌وه. وێڕای دایكانی ئاشتی، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌رپیل كهمالبهیش له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
له‌سه‌ر ناوی رێكخراوه‌كان، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌گه توهایده‌ر له‌یلا كایگسز راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و ژنانه‌ی له به‌رامبه‌ر پاكتاو به هیچ جۆرێك سازشیان له‌سه‌ر ژیانی ئازاد نه‌كردووه ئێستا له زیندانه‌كان له دژی بیركردنه‌وه‌ی باوكسالار تێده‌كۆشن. كایگسز وتی، گوشاری ده‌رونی، ئابوری، جه‌سته‌یی و توندوتیژی ره‌گه‌زی كه ئێستا له ده‌ره‌وه دژی ژنان ئه‌نجام ده‌درێت، له گرتووخانه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درێت و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "ئه‌شكه‌نجه‌ی ره‌گه‌زی دڕندانه كه له غه‌ریبه گه‌زه‌ر كرابوو، به‌رهه‌می ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه. داواكاری گشتیی له باره‌ی لێپرسینه‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌كانی سه‌ر غه‌ریبه گه‌زه‌ر بڕیاری داوه به‌دواداچوون نه‌كرێت. هه‌وڵی دا دۆسیه‌كه دابخات. ئێمه خاوه‌نداری له تێكۆشانی غه‌ریبه گه‌زه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین كه له دژی پاكتاوی ژنانین. ئێمه، ژن و كۆمه‌ڵگای ئازاد ده‌پارێزین".
له درێژه‌دا كایگسز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كرده‌وه‌ی میزاجی له دژی ژنان هێشتاش به‌رده‌وامن و ئه‌و زانیارییه‌ی خسته‌ڕوو: " له ساڵی ٢٠٢١دا ١٠ زیندانی له زیندانه‌كان ژیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها رێگه ناده‌ن چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ زیندانیانی نه‌خۆش بكرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانیان كه ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه به‌ڵام ئازاد ناكرێن. به یاسای دوژمنایه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ زیندانیاندا ده‌كه‌ن و داواكارییه‌كانیان ره‌تده‌كه‌نه‌وه. له‌كه‌سایه‌تی ئایسه‌ڵ توغڵوكدا ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو زیندانیانی نه‌خۆش ئازاد بكرێن. ئێمه له هه‌موو بارودۆخێكدا درێژه به تێكۆشانی ژنان ده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها داواكاری ئێمه له كاربه‌ده‌ستان ئه‌وه‌یه كه له نزیكترین كاتدا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵبگرن".
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار سه‌رپیل كهمالبهی له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی: "توركیا گۆڕدراوه بۆ زیندان. زیندانه‌كان بوونه خانه‌ی مه‌رگ. كاتێك ئاكه‌په بووه ده‌سه‌لاتدار، له توركیا ٥٠ هه‌زار زیندانی هه‌بوون. به‌ڵام له ئێستادا ژماره‌كه ٥ هێنده زیادی كردووه. بانگه‌وازی ئێمه بۆ ده‌وڵه‌ت كه هه‌موو رۆژێك لێره دادپه‌روه‌ری ده‌كوژێت ئه‌وه‌یه: به‌ڵای خۆت له كۆڵ زیندانیانی نه‌خۆش بكه‌ره‌وه و ده‌ست له ده‌زگای پزیشكی داد (ئاتهكه) هه‌ڵبگره. با زیندانه‌كان چۆڵ بكرێت، ئازادی بۆ زیندانیان".
هـ . ب