هاوسەرۆکی هەدەپی ئامەد ئالۆکمەن دەستگیرکرا

هۆلیا ئالۆکمەن ئویانک هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد کە فەرمانی دەسبەسەرکردنی بۆدەرکرابوو دەستگیرکرا.

دانیشتنی دۆزی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان -هەدەپەی ئامەد هۆلیا ئالکۆمەن بە بیانووی ئەوەی کە ساڵی ٢٠١٢هاوسەرۆکی سەندیکای تەندرووستی و ڕەنجدەران بەشی جڤاکی لقی ئامەد بوو، بەشداری لە چالاکی سەندیکایی و ئەندام بوون لە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کەجەدە و بە بیانووی ' ئەندامیەتی رێکخستن'ئەمڕۆ ئەنجامدرا.

ئەنجوومەنی دادگە دەربارەی ئالۆکمەن بە بیانووی' ئەندامیەتی لە ڕێکخستن' داوای ٧سال و ٦مانگ زیندانیان کرد، بۆئەمە بڕیاری دەستگیرکردنیان دەرکرد.

دوای ئەوەی کە بڕیاری دەستگیرکردن درا ، ئالۆکمەن لە ناوچەی ستوەر-ی مێردین کاتی سەردانی بنەماڵەکەی ، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

ک-ش