هەبەدەهە: کات کاتی هەنگاونانە، کاتی هەڵوەشانەوەی فاشیزمە!

هەبەدەهە، دەنیز گزمیش و هەڤاڵەکانی بە بیر هێنایەوە و وتی: "کاتی ئەوەیە وەکوو ئەوان بەرەو پێش هەنگاو بنێین و فاشیزم هەڵوەشێنیەوە. ئەرکی بەپەلە و ڕۆژانەی ئێمە لەناوبردنی فاشیزمە مسۆگەرکردنی ئازادی و ڕزگارییە."

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان(هەبەدەهە) بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی هەڤاڵ دەنیز و هاوڕیەکانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "تەنانەت لە دوا هەناسەیاندا، زانیویانە کە پێشتر سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و ئەو ئاگرەی کە هەڵیانکردووە، کۆمۆنیزم گەش دەکات".

دەنیز و هەڤاڵانی بوونە پێشەنگی شۆڕشی یەکگرتووی گەلانی تورکیا و باکوری کوردستان و ڕێبازی دەستپێکی گەریلا و یەکلاکەرەوەی تێکۆشانی سۆسیالیزم و دیموکراسی. دەسەڵاتداران دەیانزانی مەبەستی دەنیز و هەڤاڵانی چییە، هەروەها ئەو دابڕانە شۆڕشگێڕییەی کە نەوەی شۆڕشگێڕ ئەنجامیاندا، چ مانایەکی هەبوو. دەنیز بۆ شۆڕش دەستپێشخەریان کرد، ئەوان نیشانی کۆمەڵگایاندا کە ئازادی و ڕزگاری بە شۆڕش سەرکەوتوو دەبێت."

  لە درێژەی ڕاگەیەنداراوەکەدا هاتووە کە لە ٥٢هەمین ساڵی لەسێدارەدانیان، دەنیز و هەڤاڵەکانی و نەوەی تێکۆشەرانی شۆڕشگێڕ هێندەی تر لەلایەن گەلی ڕەنجدەرەوە یادیان دەکرێتەوە و درێژە بە تێکۆشانیان دەدرێت، ئێمە وەک شۆڕشگێڕان، جەماوەری زەحمەتکێش بە تاسە و زانابوون یادیان دەکەینەوە، ئەوان بوونە ئاڵای تێکۆشانی کردەوە و هێمای سەرکەوتن. "ئەو هێزە شۆڕشگێڕانەی شەڕ دەکەن، وەک نموونە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی خۆیان زیاتر بەرەو پێش دەبەن". کۆمەڵگای کرێکاران لە هەر هەنگاویاندا، لە هەموو شوێنێ بەردەوام سڵاو لە دەنیزەکان و پێشەنگە گەورەکانی شۆڕشەکەمان دەکەن و وێنەکانیان بەرز ڕادەگرن و باسی ژیانی خۆیان دەکەن و بە دروشمەکانیان دژی دوژمن دەوەستنەوە."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەی هەبەدەهەدا ئاماژە بەوەشکراوە "دەنیز، یوسف، حوسێن بوونە ترس و وەحشەتی فاشیزم، ڕێبەرە شۆڕشگێڕەکانی گەلەکەمان بە نەمرییان، بوونە هیوای ڕزگاری کرێکاران، هێمای شۆڕشی تێکۆشەرانی ئازایی.

وەک بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان، وەک دوێنێ، ئەمڕۆیش خاوەنداری لە پێشەنگەکانی شۆڕشی یەکگرتوومان دەکەین. بە بیرهێنانەوەی دەنیزەکان و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەیان، خاوەنداریان تەنیا بە تێکۆشان وەک دەنیزەکان و پێشکەوتنێکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێت.

هەبەدەھە ڕایگەیاند کە گەلی تورکیا و باکوری کوردستان ساڵانێکی زۆرە لەژێر تیرۆری فاشیزمدان و ڕایگەیاندووە، "کۆمەڵکوژی، گرتن، هێرش بۆ سەر بەرخۆدانی کرێکاران و چالاکییە دیموکراتیکەکانیان بە بەردەوامی درێژەی هەیە. لە دژی هێرشەکانی سەر گەل بەرخۆدان دەبێ بەرز بکرێتەوە و گەشە بکات."

هەروەها ئاماژە بە هێرش و شەڕەکانی سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کراوە و دەڵێت: "هەوڵ دەدات خۆی لە ناوچوون ڕزگار بکات. تێکۆشانی بەهێزی گەریلا و گەلەکەمان گورزێکی قورسی بە دوژمن گەیاندووە و پەیکەری فاشیزم هەڵدەوشێتەوە."

لە سەردەمێکی وەها تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی بەهێزدا، دەنیز گزمیش و یوسف ئەسلان و حوسێن ئینانەکانمان بە بیر دەهێنینەوە. دەنیز و هەڤاڵانی و نەوەی شۆڕشگێریان بەو ئاگرەی هەڵیان کرد و بە شەڕی چارەنووسسازیان بۆ ئێمە بوونە ڕووناکی. کاتی ئەوەیە ئێمەش وەک ئەوان بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم هەنگاو بنێین.

دەنیزەکان، ماهیر و ئیبراهیم و مەزلومەکان ڕێگای سەرکەوتنیان پێ نیشانداین. ئەرکی بەپەلە و ڕۆژانەی ئێمە هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و مسۆگەرکردنی ئازادی و ڕزگارییە."