هەڵمەتی 'ئێمە هیوا و ئاشتیین' سەرنج دەخاتەسەر یاسای خێزان
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی ناساندنی یاسای خێزان هەڵمەتێک دەستپێکراوە. ئامانجی هەڵمەتەکە کۆتایهێنان بە توندوتیژییە بەرامبەر بە ژنان و هۆشیارکردنەوەی پیاوانە.
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی ناساندنی یاسای خێزان هەڵمەتێک دەستپێکراوە. ئامانجی هەڵمەتەکە کۆتایهێنان بە توندوتیژییە بەرامبەر بە ژنان و هۆشیارکردنەوەی پیاوانە.
هەڵمەتی 'ئێمە هیوا و ئاشتیین' کە لە ١ی تەمموزەوە لە لایەن ڕێکخراوی تێکۆشین لە دژی توندوتیژی لەبەرامبەر ژنانی سارا کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکراوە و بەردەوامە. ئامانجی هەڵمەتەکە ناساندنی یاسای خێزانە. کە خۆی لە دابینکردنی مافە مەدەنییەکاندا دەبینێتەوە و لە دژی فرە-هاسەرگیری و هاسەرگیری منداڵانی کچە. هەروەها بوونی ئەو یاسایە شۆڕدەبێتەوە بۆپرسی پاراستنی ژنان و منداڵان.
یاسای خێزان لە بە ٦ بڕگەی ٤١ی خاڵی؛ هاوسەرگیری، جیابوونەوە، کاریگەرییەکانی جیابوونەوە، مامەڵەکردن لەگەڵ خزم، خزم و تاوانی خێزانی پێکدێت.
ئەندامی ڕێکخستنی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی لە بەرامبەر ژنانی سارا، دەلال عوسمان دەربارەی ئامانج و بەرەوپێشچوونی هەڵمەتەکە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
دەلال عوسمان زانیاری لەسەر هەڵمەتەکە دەڕبڕی و بەم شێوەیە قسەکانی کرد: "بە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی لەسەر ژنان هەڵمەتەکەمان دەستپێکرد. بە هۆکاری ئەوەی عەقڵێتی پیاوسالاری هێشتا لەدژی ژنان دەجوڵێتەوە و مافەکانی ژنان پێشێل دەکات. بۆیە دەستپێکردنی هەنگاوێکی لەم شێوەیەمان بە پێویست زانی. لە هەڵمەتەکەدا گرنگی دەدەین بە هۆشیارکردنەوەی پیاوان، لەگەڵ پیاواندا گفتوگۆ لە بارەی بناغەی بنەماڵەیەکی دیموکراتیکی دەکەین. خواستمانە توندوتیژییەکان لەسەر ژنان کەمبکەینەوە، بۆ ئەمەش ژنان پێویستییان بە هۆشیاری و زانیاری یاساییە. ئاگاداربێت لەوەی کە یاسای پاراستنی ژنان هەیە."
'ئامانجمان پەرەپێدانە بە مۆدێلی بنەماڵەی دیموکراتیکی'
لە بەردەوامی قسەکانیدا دەلال عوسمان ئاماژەی بەوەدا هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی یاسای بنەماڵەییدا دەستیپێکردووە و لە گوند، شارۆچکە، ناوچە و شارەکاندا سەردانی ماڵان دەکەین و وتی: "ئەو سەردانانە خۆی لە سەردانی ماڵان، سازدانی سیمینار و کۆبوونەوە دەبینێتەوە. لەسەر یاسایەکە زانیاری بڵاودەکەینەوە. ئامانجی هەڵمەتەکە بریتییە لە پاراستنی مافەکانی ژن لە چوارچێوەی یاسایی خێزانی و پەرەپێدانە بە مۆدێلی بنەماڵەی دیموکراتیکی. بۆیە لە هەڵمەتەکەماندا چەندین کەس ئاشنای خاڵەکانی یاسای خێزان بوون."