هێزل ئۆزگور: تێکۆشانی یەژا ستار خێراتر دەکرێت

هێزل ئۆزگور ئەندامی ئەنجومەنی بڕیارگەی یەژا ستار وتی، "تاکە رێگا بۆ دەرچوون لە عەقڵییەتی نێرینەیی، عەقڵییەتی یەکسانیخواز و دیموکراسیخواز و ئازادانەی ژنانە" و وتیشی، بە بۆنەى ٨ی مارسەوە سڵاو لە هەموو ژنانی خۆڕاگر و بەرەنگار دەکەم.

گەریلاکانی یەژا ستار لە هەرێمەکانی پاراستانی مەدیا لە ٨ی مارسدا بە جۆش و خرۆش و پەرۆشی و ورەوە، ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشیان پیرۆزکرد.

هێزل ئۆزگور ئەندامی ئەنجومەنی بڕیارگەی یەژا ستار لە ئاهەنگەکەدا، کە بە مەراسیمی سەربازی دەستیپێکرد وتەی پێشکەشکرد و وتی: "بە هەستە شۆڕشگێڕەکانم بۆ ژنان، ٨ی مارس لە ئەندازیاری ئازادیمان و لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتیی ڕوکەن، ساریا، چاڤڕێ و نوژیاندا، کە هەڵوێستی ئازادیی ژنانیان گەشکرد، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەمەوە.

لە هەموو ناوچەکانی جیهان هەموو ڕۆژێک گوشار و زۆرداری لەسەر ژنان هەیە، دەستدرێژی دەکرێتە سەریان و کۆمەڵکوژ دەکرێن. لە دژی ئەوەش ژنان لە هەموو ناوچەکانی جیهان بەرەنگاری و بەرخۆدانیان کردووە. تاکە ڕێگە بۆ دەرچوون لەم داڕمانە، کە بەهۆی عەقڵییەتی پیاوسالارییەوە روودەدەن، عەقڵییەتی یەکسانیخواز و دیموکراتیک و ئازادانەی ژنانە.

وەک دەزانرێت شەڕێکی قورس لە کوردستاندا هەیە. لە دژی ئەو قەیرانانە، کە لە لایەن سیستمەوە دروست کراون، ڕێبەرایەتیمان،  شەڕڤانانی ئازادی و هێزی پاراستنی ژنانی یەژا ستار مێژووییترین بەرخۆدان دەکەن، بۆیە هێزەکانی یەژا ستار لە دژی چەمکی کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلەمەکان بەرخۆدانێکی مێژووی دەکەن. پیلانگێڕیی نێونەتەوەی دژ بە ڕێبەرایەتیمان، کە ئەندازیاری ئەو بەرخۆدانەیە، نوێ دەکرێتەوە. لەلایەکەوە گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتی بەردەوامە و لە لایەکی دیکەشەوە دەیانەوێت لە ناوچەکانی گەریلادا کۆتایی بە گەریلا بهێنن و کوردایەتی، هەڵوێستی ژنانی ئازاد لەناوببەن. ئەوانە لە کەسایەیتی کوردستاندا هێرش دەکەنە سەر ژنان و مرۆڤایەتی.

لە کەسایەتیی گەریلای ژنی کورددا بەرخۆدان بۆ هەموو ژنانی جیهان بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئەمڕۆ هەڵوێستی یەژا ستار کاریگەریی لەسەر هەموو جیهان هەیە. بەهۆی هێرشکردنە سەر عەقڵییەتی پیاوسالاریی زاڵ بۆ سەر هەڵوێستی دیموکراسیخواز، یەکسانیخوازی ژنان، دژی دەستدرێژی و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی، هێزەکانی یەژا ستار و ژنانی کورد لە خەباتێکی بێ هاوتادا تێدەکۆشن. لە هێرشەکانی ساڵی ٢٠٢١دا ئەو هەڵوێستە لەلایەن نوژین، چاڤڕێ، دەلال و روکەن گەیشتە بەرزترین ئاست".

بەرخودان لە ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت

هەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی یەژا ستار پلانسازیی داگیرکاریی تێکدا و هێرشەکانیان پوچەڵکرایەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ئاست و پێگەیەکی بەرزتردا بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و وەڵامی ئەو هێرشانە دەدرێنەوە و درێژە بە تێکۆشان دەدرێت.

بۆیە ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. ئەمساڵ بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی ژنان بۆ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. گەریلاکانی ژنی کورد، کە ڕاستی خۆیان لە دەوری ڕوناکاییی ڕێبەرایەتیدا بینیوەتەوە، لەو ڕاستییە ئاگادارن و هەموو ڕۆژێک باشتر لەوە تێدەگەن، کە ڕێبەرایەتی بۆ ئازادیی ژنان مانای چییە و دەبینین هەموو ژنان ئێستا ئەو هۆشیارییەیان هەیە و هەم باوەڕیان پێی هەیە.

هەموو ئەو ژنانەی دەیانەوێت ئازاد بن دەبێت لە دەوری ڕێبەرایەتیدا ببن بە بازنە

لەو ڕووەوە هەموو ژنان بەرپرسیارن لە ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی، کە ئەوە بە واتای سەرکەوتنە لە چەندین خەباتی جۆراوجۆردا  و ئەو ژنانەی دەیانەوێت ئازاد بن، دەبێت لە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا ببن بە بازنەیەک. دەبێت ساڵی ٢٠٢٢دا بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر  ئاپۆ تاجدار بکەین، چونکا ڕێبەر ئاپۆ بووەتە ڕووناکییەک بۆ ژنانی کورد و هەموو ژنانی جیهان.

هەڵوێستی هەڤاڵمان سەما بۆ ئێمە پێشەنگایەتییە، کە پردی سەرکەوتنە لە نێوان ٨ی مارس و ٢١ی ئازاردا. هەروەها ئێمە ساکینە، کە یەکێکە لە یەکەم رێبوارانی ڕێگای ئازادیی ژنان و بە درێژایی نیو سەدە بەشداریی لە هەزاران شەڕ دا کرد بۆ خەباتی ڕزگاریی ژنان، بۆ ئێمە بووەتە هەڵوێستی ئازادی و ڕۆحیی ئێمە و رێنیشاندەرمان.

بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان و هەموو ژنانی خۆڕاگر دەکەین، لە ٨ی مارسدا بەو بڕوایەی، کە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەرایەتیی  ئازاد دەگەنە پێگە و هەڵوێستی ژنانی ئازاد، سڵاو لە هەموو بەرخۆدێڕان و بەرەنگاران دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان  دەخوازین. جارێکی تر دەڵێین، بژی سەرۆک ئاپۆ، ژن، ژیان ئازادی".

ژ.ت