'خۆپاراستنی ژنان ڕزگارکەری کۆمەڵگەیە'

فاتمە بۆستان ئاماژەی بەوەدا لە لەسەدەی ٢١دا خۆپاراستنی ژن، ڕزگارکەری خودی ژن و کۆمەڵگەشە لە هەموو جۆرە هێرشێک.

سیاسەتمەدار و چاودێری مافەکانی مرۆڤ فاتمە بۆستان باسی لەوە کرد تێکۆشانی ژن بۆ یەکسان و ئازادی پەیوەندییەکی نزیک و تەواوکەری لێگەڕینی گشتی مرۆڤایەتییەوە هەیە.

هەرەوەها بۆستان باسی لەوەکرد تەڤگەرەکانی مافی ژنان لە تەواوی مێژوودا بۆ پێکهێنانی دادپەرەوەری کۆمەڵگە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە و وتی: "گەر سەرەنجێکی کورت بخەیەنە سەر تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی، دەبینین ئەم تێکۆشانە چەندە گرێدراوی تێکۆشانی مرۆڤایەتییە بۆ ئازادی و یەکسانی. تێکۆشانی ژنان ڕێگرییەکی زۆر گەورەیە لەبەردەم دەسەڵاتدارییدا."

لە کۆتاییدا بۆستان ئەوەی دەستنیشانکرد لە جیهاندا سیستەمێک نیە کە بەڵێنی ئازادی مرۆڤایەتی دابێت و وتی: " لە ٢١دا خۆپاراستنی ژن، ڕزگارکەری خودی ژن و کۆمەڵگەشە لە هەموو جۆرە هێرشێک."