خولی ژنۆلۆژی بۆ ئه‌ندامه پیاوه‌كانی رێكخراوه‌كان له مه‌خمور كرایه‌وه
له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودیی مه‌خمور له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ژنۆلۆژیه‌وه خولێكی به‌رفراوانی ژنۆلۆژی بۆ ئه‌ندامه پیاهكانی رێكخراوه‌كانی كه‌مپه‌كه كرایه‌وه.
له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودیی مه‌خمور له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ژنۆلۆژیه‌وه خولێكی به‌رفراوانی ژنۆلۆژی بۆ ئه‌ندامه پیاهكانی رێكخراوه‌كانی كه‌مپه‌كه كرایه‌وه.
له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) له ١٠ی گوڵانه‌وه له بینای ئه‌نجومه‌نی گه‌لی دیموكراتیكی مه‌خمور خولێكی په‌روه‌رده‌یی ژنۆلۆژی به ناوی شه‌هید ئه‌سمه‌ر زاگرۆس بۆ ئه‌ندامه پیاوه‌كانی رێكخراوه‌كانی كه‌مپه‌كه كرایه‌وه.
خوله‌كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای شه‌هید ژیان مامۆستا بێریڤان ئهیازهوه وترایه‌وه.
له خوله‌كه‌دا له‌سه‌ر مێژوو، رۆڵ و تێكۆشانی ژنان په‌روه‌رده ده‌درێت. هه‌روه‌ها وشیاری پیاو له‌باره‌ی ژنان و هه‌روه‌ها یه‌كسانی ژن و پیاو له كار و خه‌بات بابه‌تی په‌روه‌رده‌ن.
یه‌ك له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كان ساڵح شرنه‌خی كه به‌شداری په‌روه‌رده بووه قسه‌ی كرد و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر تێكۆشانی ئازادی بۆ ئازادی ژنان و جه‌ختی كرده‌وه كه په‌روه‌رده‌ی ژنۆلۆژی پێویستییه.
شڕنه‌خی رایگه‌یاند، "ئه‌م په‌روه‌رده‌یه بۆ هه‌موو كه‌س پێویسته، به تایبه‌تی بۆ پیاوان پێویسته. ژنۆلۆژی له دژی بیركردنه‌وه‌ی پیاوه. بۆ تێگه‌یشتن له ژنۆلۆژی پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی سروشتی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و مێژووییه‌كه‌ی راوه‌سته بكرێت. ئه‌وه‌ی له په‌روه‌رده‌دا به ئێمه ده‌وترێت، ئێمه به ته‌واوه‌تی له باره‌یه‌وه نازانین. به‌ڵام پێویسته ئێمه بنه‌ماكانی بزانین".
هـ . ب