کۆنفرانسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنولۆژی لە مەخموور بەڕێوە چوو
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنولۆژی مەخموور یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا. کۆنفرانسەکە ٢ ڕۆژی خایاند.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنولۆژی مەخموور یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا. کۆنفرانسەکە ٢ ڕۆژی خایاند.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنولۆژیی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) ماوەی دوو مانگ دەبێت بەبەشداری ژنانی گەنج و ژنانی کەمپەکە پێکهاتووە و وۆرکشۆپی لەسەر 5 تەوەر لەو گروپانە ئەنجامدا. ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنولۆژی مەخموور لە ڕۆژەکانی ٢٣-٢٤ی ئاب کۆنفرانسی یەکەمی بە دروشمی "بە ڕێکخستنی هەستی ژن و ژن بوون، ژیان لە داگیرکاری و عەقڵیەتی دەسەڵاتداران ئازاد دەکەین"، ئەنجامدا. کۆنفرانسەکە بە بەشداری ١٠٠ ئەندام لە ماڵی گەل بە خولەکێک ڕێز بۆ شەهیدانی ئازادیی دەستی پێکرد.
پاشان ڕوانگەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ژنولۆژی خوێندرایەوە. دواتر کورتە فیلمێک لەو بارەیەوە پێشکەش کرا. دواتر ئەو پەیامانەی لە شەنگال و باشووری کوردستانەوە بۆ کۆنفرانسەکە نێردرابوون خوێندراونەوە.
پاشان بەشی دووەمی کۆنفرانسەکە دەستی پێکرد و بەو بابەتانەی لە کۆنفرانسی ٢ ڕۆژەدا پێشکەش کران بەم شێوەی خوارەوەیە:
*کاریگەری کۆمەڵایەتی-دەروونی کۆچی زۆرەملێ لەسەر ژنان.
* مافەکانمان کامانەن؟ ئێمە چەندە دەزانین و چەندە پێک دەهێنین.
*هۆشیاری ڕەگەزی و هەستکردن بە ڕەگەزیەتی.
* شیکاری مێژوویی کۆمەڵناسی بۆ کولتووری بۆتان.
* پایەکانی دیموکراتیزەکردنی بنەماڵە.
لە دووەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا، ئەندامی لیژنەی ژنولۆژی مەخموور، سۆنگوڵ گولەر، قسەی کرد.
سۆنگول گولەر، یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی لە سەرجەم ژنان پیرۆز کرد و وتی: "کۆنفرانسەکە پێشکەش بە هەموو ژنانی بەرخۆدێر دەکەین. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە ئامادەکاری و وۆرکشۆپەکاندا هاوکار و پشتیوانیان کردین. هیوادارین ئەم کۆنفرانسە ببێتە ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی ژنانی کورد و جیهان."
بڕیارەکانی کۆتایی کۆنفرانسەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
"ژنولۆژی بنەمای زانستی ئازادی کۆمەڵناسییە. بەشێوەیەکی گشتی زانست ڕۆڵی لەچارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵناسیەکانی ئێستادا نەبووە، ئەگەر زانستێک بۆ کۆمەڵگا نەبێت و دژ بە کۆمەڵگا کار بکات، کۆمەڵناسی پەرە بە ئازادی نادات و ناتوانێت میتۆدی ڕاستی پێشکەش بکات. بەداخەوە زانست لە شیکردنەوەی کۆمەڵناسیدا بە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی زانستییەوە نزیک نەبووەتەوە. ژنولۆژی بانگەشەی پێشکەشکردنی ئەو زانستە دەکات کە لەژێر کاریگەری دەسەڵاتدا قۆرخ کراوە. واتە وەک ئەڵتەرناتیڤێک لەبەرامبەر زانستی سەرمایەداری تێکۆشان دەکات و چالاکییەکانی ئەنجام دەدات.
بەم هۆشیاریی ئازادی کۆمەڵایەتییەوە، زانستی ژنولۆژی لە مەخموور کارەکانی خۆی بەڕێوە دەبات. ئامانجی گرنگ وەک توێژینەوە، سەمپۆزیۆم و وۆرکشۆپ کۆنفرانس ئەنجام دەدات. لەو چوارچێوەیەدا، لە ٢٣-٢٤ی ئابی٢٠٢٤، یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوە برد.
بڕیارەکانی کۆنفرانسەکەدا بریتین لە:
- بە گوێرەی بنەماڵەی دیموکراتیک هاوپەیمانی دروست بکەین.
- مۆدێلی بنەماڵەی دیموکراتیک چۆن دەبێت کاریگەر بێت.
- دەبێت بۆ بنەماڵەی دیموکراتیک گۆڕانکاری بکرێت.
- دەبێت هاوسەرگیری بەپێی پێوەرە دیاری کراوەکان بدرێت.
-ژنێکی گەنج کە دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، پێویستە پێشینەی دارایی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات، وەک مەرجێک دیاری بکرێت.
- پێویستە هەڵمەتێک بۆ بەکارنەهێنانی بەرهەمە پلاستیکیەکان دەست پێبکرێت.
کۆنفرانسەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' و 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.