کۆنگرەی ستار دژی داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە

مەجلیسی کۆنگرەی ستار پەیوەست بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و توندوتیژی سەر ژنان لەو هەرێمانەی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

مەجلیسی کۆنگرەی ستار پەیوەست بە ڕەوشی ئەو هەرێمانەی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەکراوە بە پێشێلکاریی دڕندانە بەرامبەر مرۆڤ و سرووشت و گیانەوەران و دەڵێت: "دەوڵەتی تورک کە ١٨ ی ئاداری ٢٠١٨ عەفرینی داگیر کرد، تاوانی شەڕ دەکات، تاوەکو خەڵکەکەی کۆچبەر بکات و لە ئەنجامدا گۆڕینی دیموگرافیک ئەنجام بدات".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە پێش داگیرکردنی عەفرین ژنان مافەکانیان بەدەست هێنابوو، بەڵام دوای داگیرکاری توندوتیژی و دەستدرێژیی جەستەیی و دەروونی و گرتنی میزاجی و کوشتن بەرامبەر ژنان دەکرێت و هێشتاش بەردەوامە، دەڵێت: "لەم مانگەدا لە کەسێتی ژنی عەفرینی زولوخا عیسا سیدۆ خەڵکی گوندی مەیدانکی، دیسانەوە پێشێلکردنی مافی ژیان ئەنجامدرا، زولوخا عیسا سیدۆ لە ڕووداوێکی پلان بۆ داڕێژراودا بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی بریندار بوو، گیانی لەدەستدا. دەوڵەتی تورک ئەم تاوانە نائەخلاقییە لەڕێگەی فشاری ڕاستەخۆی دامەزراوە ئەمنییەکانی گرێدراوی خۆیەوە دەشارێتەوە".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە لە عەفرین قوربانی یەکەم ژنە و بەشێوەیەکی سیستەماتیک تەسفیە دەکرێن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازکراوە بۆ یەکگرتنی هەموو کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ژنان بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی دژی ژنان، هەروەها داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئازاد کراوە ئەو تاوانانەی لەنێو هەرێمە داگیرکراوەکان دەشاردرێنەوە، بەدیکۆمێنت بکەن، دەڵێت: "کاتی دەرکردنی داگیرکەری تورکە لە هەرێمەکە".