کەژەکە: پێویستە لێپرسینەوە لە تۆڕی بکوژان بکرێتەوە

کوردیناسیۆنی کەژەکە پەیوەست بە کوشتنی نارین گورانی ٨ ساڵ 'غەمگینی و کاردانەوەی' خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند: "پێویستە تێکۆشانی ئازادی ژن لێپرسینەوە لە تۆڕی بکوژان بکاتەوە."

کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پەیوەست بە کوشتنی نارین گوران وتی: "ئەم کوشتنە بەرهەمی ڕژێمی قڕکەر، بەش و بازنەی کۆنتراگەریلا و سیستەمی شەڕی تایبەتە."

ئازار دەرنابڕڕێت، توڕەی و سەرهەڵدان

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:

"لە بەرامبەر کوشتنی نارین گوران کە لە گەڕەکی تاڤشانتەپەی ناوچەی ڕەزانی ئامەد غەمگینیمان دەرنابڕڕێت، توڕەی و سەرهەڵدانمان گەورەیە. نارین کۆتا قوربانی ئەم جیهانە دۆزەخییە کە بەسەر کوردان، ژنان و گەلاندا دەسەپێنرێت. ئەو میکانیزمەی کە نارینی کوشت سیاسەتێکی پڕاوپڕ و تایبەتی ناوەندی شەڕی تایبەت و دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە کە دوژمنایەتی ژنان دەکات و قڕکردن بەسەر کورداندا دەسەپێنێت.

ڕژێمی قڕکردنی ئاشكراکرد

ئەم کوشتنە لەخۆیدا کوشتنێکە بەرهەمی ڕژێمی قڕکەر، بەشەکانی کۆنتراگەریلا و سیستەمی شەڕی تایبەتە. لە دژی ژیان و هۆشمەندی ئازادی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی ژن بەڕێوەدەبرێت، واقعێتی هەڵوەشاندنەوە بە سیاسەتەکانی دەستدرێژیکردن، مادەی هۆشبەر لەسەر کۆمەڵگە دەسەپێنرێت، لە کەسێتی ناریندا بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە، بە کوشتن خۆی دەرخست. کوشتنێکی هێندە گەورەیە کە نابێت بە ناڕەزایەتییەکی ڕۆتینی تێپەڕبکرێت. نارین ئەرک و بەرپسیارێتی بۆ بەجێهێشتین. لە بەرامبەر هێرشە هەڵوەشێنەرەوەکانی کۆمەڵگەدا کە وەک سیاسەت و ڕژێمی دوژمنی ژن و قڕکردن بەڕێوەدەبرێت، پێویستە بە سەرهەڵدان و تێکۆشانێکی ئەنجامگر هەستیین.

نارین بۆچی کوژرا، کێ کوشتی، لەو کاتەی کوژرا نارین چی بینی؟ پێویستە هەموو ئەمانە وەک سیاسەتی دەوڵەت تەماشابکرێت و لە هەمان کاتدا هەموو ئەوانەی بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانەدا دەگەڕێن و داوای لێپرسینەوە بکەن، تێکۆشانیان زیاتر بکەن. گەل و ژنانی کورد وەڵامی ئەو پرسیارانە دەزانن. چاوی نارین شاهیدی ئەم هەڵوەشاندنەوە، ئەنجامەکانی سیاسەتی ڕێگریکردنی هەڵوێستی ئازادی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی ژنە؛ تێکۆشانی ئازادی ژنانی جیهان و گەلی کوردی بە شکۆ پێویستە ئەو شتە پیشان بدات کە نارین بینی و لێپرسینەوە لە تۆڕ و سیاسەتی کوشتن بکەنەوە.

ئەم گوندە نیشانەی کۆمەڵکوژیی ژنە

بۆ ئەوەی بکوژانی نارین ئاشکرا ببن، پێش هەموو شتێک دەبێ ڕاستییەکانی گوندی (تاڤشانلکۆی) ئاشکرا بکرێن. ئەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە پەیوەندییان بە دروستکردنی بنکە و ناوەندی ڕێکخراوە نیمچە سەربازییەکانی وەک داعش و حزبوڵکۆنترا و هێزە ئەمنییەکانی دیکەوە هەیە، کە لەلایەن دەوڵەتی چەوسێنەرەوە دروستکراون. ڕوونە کە ئەم جۆرە شوێنانە ناوەندێکی گرنگن بۆ دەوڵەت- هودا-پار-داعش-پەدەکە. ئەم ناوەندە یەکێکە لە ناوچەکانی کۆنترا، تەقەمەنی و گۆڕی بەکۆمەڵ و یەکێکە لەو شوێنانەیە کە ژمارەیەکی زۆری ژنانی تێدا کوژراون. ئەم گوندە ئەو گوندەیە کە پێناسەی کۆمەكوژی کورد و ژنان دەکات: بۆیە بۆ ئەوەی بکوژانی نارین ئاشکرا ببن، پێویستە داوای لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی سەد ساڵەی کۆمەڵکوژیی و ڕێکخستنی خودی شەڕی تایبەت بکرێت.

ئەوەی نارین دەبینێت و ئەزموونی دەکات، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی حزبولکۆنترا و جبەخانەکەی و دەستدرێژیکردنە لە وانەوتنەوەکانی قورئان، توندوتیژیی پیاوانە، سەربازی و مەکینەی جەنگی گڵاوی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە. هۆکاری کوشتنی نارین بۆ ئەوە بوو کە هەوڵی دیارنەمانی و نەهێشتنی دۆزینەوەی بۆ ماوەی ١٩ڕۆژ، بۆ لەناوبردنی بەڵگەکانی ئەم تاوانە بوو. کۆمەڵگای تورکیا بەهۆی دوژمنایەتی لەگەڵ کورد مەحکوم بە گەندەڵی و لەناوچوونە. جینۆساید دژی کورد و ژنان پێویستی بە نکۆڵیکردنی ئەم سیستەمە هەیە کە داڕمان و لەناوچوون بەسەر تورکیەدا دەسەپێنێت.

ئەوانەی هێرشیان کردە سەر ئەم گوندە، تۆڕی ١٧ هەزار کوژراوی تاوانبارانی نەناسراون کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە لایەن ڕێکخراوی حزبولکۆنترا لە ساڵانی نەوەدەکان بۆ لەناوبردنی خەباتی گەل و ژنانی کورد دامەزراوە. هەروەها ڕژێمی جینۆسایدی ئاکەپە-مەهەپە، تۆڕی حیزبولکۆنترای گۆڕی بۆ ڕێکخراوی هۆداپار و بە کردنەوەی دەرفەتی ڕێکخراوەیی ئایدیۆلۆژی و کۆمەڵایەتی بۆ هۆداپار لەو شارەوانیانەی کە لەلایەن قەیومەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابوون، پەرەی بە کۆمەڵکوژی دا. دوژمنایەتی بەرامبەر گەلی کورد، دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان بە ڕێکخستنی ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرەستی بەدیهات. جگە لەمەش بە پشتبەستن بە پلانی شکست دژی گەلی کورد، ڕێکخراوەکانی داعش و ئۆسۆ بۆ نەهێشتنی شۆڕشی ڕۆژائاوا هێرشەکانیان دەست پێکرد و هێرشی کۆمەلکوژیی لە شنگال و داگیرکردنی باشووری کوردستان دەستپێکرد. دوای ئەوەی ئەم هێرشانە شکستیان هێنا، عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی بەو پشتیوانییەی کە لە ناتۆوە بەدەستیان هێنابوو، داگیرکران. بە هاوکاریی هێزی خائین، گڵاو، سیخوڕ و کۆنتڕا، ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکاری و لکاندنی بە شێوەی سیاسی و سەربازی و ئایدیۆلۆژی لە هەموو بوارێکدا درێژەی هەیە. سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، بە فەرمیکردنی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە- هوداپار لە مەراسیمی دەوڵەتی لە مەلازگرت، دیداری ئەم دواییەی نێوان مەسعود بارزانی و سەرۆکی هوداپار زەکەریا یاپیچ ئۆغڵو، لە ئەنجامی ئەم دیدارانەدا دروست بووە، یەکێک لە سەرکردە گرنگەکانی داعش کە ٦ ساڵ زیندانی کرابوو، لە لایەن پەدەکەوە لێی خۆشبوونی وەرگرت و ئازاد کرا؛ هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە هێرشی کۆمەڵکوژیی بەرفراوان دژی گەل و ژنانی کورد ئەنجام دەدرێت.

پێویست بە هاوکاری و تێکۆشانی هەمەلایەنە هەیە

ڕوونە کە کۆمەڵکوژی ژن و منداڵان لە تورکیا و کوردستان تەنیا کاری مرۆڤێک یان چەمکێکی فیۆداڵی نییە، بەڵکو سیاسەتی شەڕی تایبەتی بەڕێکخستن کراوە. پەرەسەندنی کوشتنی بەکۆمەڵ، دەستدرێژی، لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر بەشێکە لە کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵان.

هەروەها پێویست بە هەڵوێست و تێکۆشانێکی یەکگرتووانە و یەکدەنگ و کردار هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ژنان و گەلەکەمان دەکەین بۆ ئەوەی کوشتنی نارین ڕوون بکرێتەوە و منداڵان لەم دەسەڵاتە جینۆسایدە بپارێزرێن، تێکۆشانی خۆیان بەرفراوانتر بکەن.