کەژەکە سڵاوی لە 'رابونی' ٨ی مارس کرد

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، ئەو هەڵوێست و تێکۆشانە، کە لە ٨ی مارسدا پیشاندرا، لەو ئاستەدایە، کە چارەنووسی سەدە دیاری بکات. سڵاویش لە بەرخودانی شکۆمەندانەى ژنان لە ٨ی مارس دا کرد.

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک سڵاو لە بەرخودانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە بەو شێوەیەیە:

"ژنانی کوردستانی، هەموو جۆرە هێرشەکانی فاشیزمیان تێکشکاند و بە بەرزترین ئاستی بەرخۆدان خۆیان گەیاندە ٨ی مارس، بە بەرخۆدانی بێوێنەی خۆیانەوە بوونە هێمای هیوا و ئازایەتی بۆ هەموان. ژنانی کورد چەند ڕۆژێکە هەموو گۆڕەپانەکانیان بە چالاکییەکانیان داپۆشیوە، بە بەرخۆدان و سووربوون و پێداگریی زۆرەوە بە گژ فاشیزمدا چوونەوە، مانا، ڕۆح و خسڵەتێکی تری تێکۆشانیان بە ٨ی مارس دا. ئێمە سڵاو و پیرۆزبایی لە هەڵوێستی تێکۆشانی ئەمساڵی ژنان دەکەین، کە داوا ناکەن، بەڵام لێپرسینەوە دەکەن، ئیدعا بۆ داهاتوو دەخەنەڕوو و لە بەربەستەکان تێدەپەڕن.

سڵاو لە ڕاپەڕینە بێوێنەکانی ژنان دەکەین، کە بە پەرۆشیی و خرۆشانی خۆیانەوە ورەیەکی گەورەیان بەخشییەوە، بە پێداگری و سووربوونیان تامەزرۆیی خۆیان بۆ خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵگەیی بوون سەلماند، بە رەنگ و شێوەی خۆیان بەشدارییان خۆیان لە یەکگرتوویدا چڕکردەوە. سڵاو لەو ژنە ئازا و خۆڕاگرانە دەکەین، بە وتەکانیان بەربەستەکانی فاشیزمیان لەناوبرد، بە هەلهەلە و هەڵوێستەکانیان گۆڕەپانەکانیان داپۆشی. سڵاو لەو ژنانە دەکەین، کە لە وان بە جۆش و خرۆش و پەرۆشییەکی زۆرەوە هەڵوێستیان نواند، لە سلۆپی بە وتەکانی خۆیان و کولتووری خۆیان ڕۆحیان بە بۆتان بەخشی. سڵاو لەو ژنە کورد، عەرەب، سوریانی ، ئەرمەنی و ئازەرییانە دەکەین، کە لە ڕۆژئاوا بە پەرۆشی و خرۆشانی شۆڕشەوە لە هەموو شارەکاندا بوونە لافاو و لە لانکی شۆڕشەوە پەیامیان بە هەموو جیهان دا. سڵاو لەو ژنانە دەکەین، کە لە مەخمور و شەنگال بە هەڵوێستی خۆیان بۆ ژیانی ئازاد بەرەنگاری دەکەن، لە ژنانی تەبقە، منبج، حەلەب و شەهبا بە ڕەنگ و کولتوری جیاوازی خۆیانەوە داوای ئازادیان بەرزکردووەتەوە. سڵاو لە ژنانی کوردستانی و تورکیایی، کە لە ئیستەنبووڵ و ئیزمیر و زۆرێک لە ناوچەکانی تورکیا لە دژی فاشیزم و عەقڵییەتی دەوڵەتییانەی نێر  هەستان و هەڵوێستی تێکۆشانی هاوبەشیان گرتەبەر.

لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکراینا و زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان توندوتیژیی دەوڵەتی نێر بە هەموو خێراییی خۆییەوە خەریکی کوشتن و کوشتارە. لە قۆناغ و پرۆسەیەکی وەهادا هەڵوێستی خەبات و تێکۆشانی ژنان، کە لە ٨ی مارس لە ڕۆژی جیهانی ژناندا سەریهەڵدا، دەکرێت بەوە وەسف بکرێت، کە چارەنووسی سەدە دیاری دەکەن. ژنان لە هەموو شوێنێکی جیهاندا رابوون، سیستمی نێری باڵادەستیان خستە ژێر پرسیار، ئیدانەیانکرد و پیشانی جیهانیاندا، کە 'بە پێشەنگایەتی ژنان جیهانێکی تر بونیاد دەنرێت'، هەروەها تێڕوانینێکی سیاسیان بۆ داهاتوو خستەڕوو.

پێش هەموو شتێک ژنانی کورد، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی گەلانی جیهان بوونەتە یەک دەنگ و دژ بە سیاسەتی نێرانەی دەوڵەت راپەڕین. ئەمە سەرەتای سەردەمی پێشەنگایەتیی ژنانە. ئەو خەباتە، کە لە ڕۆژی جیهانیی ژنان دا گەشەی کرد بووە تامەزرۆیی ئازادی، لە هەمان کاتدا هێڵی تێکۆشان و خەباتی ئەم قۆناغەى بۆ ئیمە روون کردەوە.

لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات ژنانی کورد هەنگاوێک لە بەرخودان دوورنەکەوتوونەتەوە، بە ٨ی مارس  لە گۆڕەپانەکاندا ڕوونترین وەڵامیان بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دایەوە، کە بە عەقڵیەتی پیاوسالاری دژایەتی ژنان و گەلان دەکەن. ژنان بەکولتور، هونەر و هەڵوێستی سیاسی، بڕوای خۆپاراستنیان و تێکۆشانیان نیشانی هەموان دا، ئەو گۆرانییانە دەچڕن و ئایندە بونیات دەنێن. لە ئاستێکدا، کە لە هەموو کاتێک گەشتر و بەرزترە، لە دژی سیاسەتەکانی فاشیزم و زایەندپەرەستی راپەڕین، ملیۆنان ژن خۆیان گەیاندە گۆڕەپانەکان و ئاستی بەرزی خەبات و تێکۆشانی خۆیان خستەڕوو.

جارێکیتر پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەین، بە جۆش و خرۆشەوە بە هەڵوێستی تێکۆشانی ژنانەوە چەند ڕۆژێک هەموو شوێنێکیان بە جیاوازی و رەنگی ژنانەوە رازاندەوە، بە بەرخودان ژنانیان خستەسەر پێ و راپەڕین، بە دروشمی "کاتی ئازادیی ژنە"، ژیانەوە و زیندوبوونەوەی بەهاریان بە کۆمەڵگادا بڵاوکردەوە. وەستانەوە و جەختکردنەوەی ژنان لەسەر ئازادی بەرپرسیاریی گەورە دەخاتە ئەستۆی ئێمە و هەموو بزووتنەوەکانی ژنان. ئێمە جارێکیتر سوێند دەخۆین، کە بەو بیروباوەڕ و بەو بەرپرسیارێتییەوە و بە ئیدعا و بانگەشەیەکی زۆر گەورەوە لە هەموو ئاستەکاندا پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ژنان بکەین، کە گەیشتووەنەتە ئاستێکی کۆمەڵایەتی و بە کۆمەڵگەبوون.

ژنان پێشەنگی خەباتی کۆمەڵایەتی و بە کۆمەڵگە بوون دەکەن، ئێمە لەو بڕوایەداین هەڵوێستی تێکۆشانی ژنان، کە لە ٨ی مارسدا خستیانەڕوو، لە ڕۆژی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتیی نەورۆزدا بە پێشەنگایەتی ژنان، بە کۆمەڵایەتیتر و جەماوەریتر دەبێت و دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی. لەم چوارچێوەیەدا پێش هەموو شتێک داوا ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان دەکەین، کە ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەهێز و بە ئیدعا و پڕ لە بانگەش بەشداری نەورۆزی ئەمساڵ ببن و لێپرسینەوەی مێژووی لە فاشیزم بکەن".

ژ.ت