لە ٥ شاری ئەڵمانیا ٨ی ئادار پیرۆز کرا

ژنان لە شارەکانی فرانکفۆرت، ساربروکن، تریر، هانۆڤەر و دریسدنی ئەڵمانیا رژانە سەر شەقامەکان و ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش پیرۆز کرد.

پیرۆزباییەکانی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش بەردەوامیی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا رێکخراوەکانی ژنان لە شارەکانی فرانکفۆرت، ساربروکن، تریر، هانۆڤەر و دریسدنی ئەڵمانیا رژانە سەر  شەقامەکان ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد.

بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان و ئەنجوومەنی ژنانی ئوتا ئامارا و پێکهاتەکانیان بە پەیام و جلوبەرگ و ئاڵای خۆیانەوە بەشداری ئەو چالاکیانە بوون و پەیامی تێکۆشانی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ژنانی کورد لەوچالاکییانەدا ئیمزایان بۆ کەمپەینی "١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا بۆ دادگایکردنی" دیکتاتۆر کۆکردەوە.

ژنان لەو چالاکییانەدا وێنەکانی رۆزا لوکسەمبورگ، کلارا زێتکین، ساکینە جانسز و وێنەى ئەو ژنانەیان بەرزکردبووە، کە لە کاتی جیاجیا و لە شوێنە جیاوازەکاندا کوژراون.

ژنان لە دوای خوێندنەوەى پەیامەکان ئاهەنگیان گێڕا و بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی هاوپشتیی نێونەتەوەیی" و "بژی بەرخودانی ژن" و "ژن، ژیان، ئازادی"  و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا.

ژ.ت