لە بەغدا سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق و ئێزدی بەڕێوەدەچێت

لە بەغدا لە ساڵیادی فەرمانی سەر ئێزدییەکان، بە دروشمی (بە تێکۆشانی هاوبەشمان ببینە دەنگێک بۆ پاراستنی ژنان لە جینۆساید) کۆنفرانسێک دەستیپێکرد.

 لە ١٠هەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی سەر گەلی ئێزدی، لە هۆڵی هۆتێل "کۆشکی سەدیر" لە بەغدای پایتەختی عێراق، لەژیر دروشـمی (بە تێکۆشانی هاوبەشمان ببینە دەنگێک بۆ پاراستنی ژنان لە جینۆساید)، بەدەستپێشخەری کۆمەڵەی ژنانی عێراق و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی کۆنفرانسێکی گرنگ دەستیپێکرد.

لە کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری حزب و لایەن، ڕێکخراوەکان، هۆزەکانی شەنگال و کەسوکاری قوربانیانی فەرمانەکە بەشداریان کردووە.

کۆنفرانسەکە تا ئێوارە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت هاوکات لەگەڵ هەڵسەنگاندنی فەرمانەکە و هۆکارەکانی، گرنگی خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال دەستنیشان بکرێت.

هـ. ب