لە دویسبورگ رێپێوان بۆ ٨ی مارس بەڕێوەچوو

ڕێکخراوەکانی ژنان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا یەکیانگرت و بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار ڕێپێوانیان رێکخست.

لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی ژنانی ئاسیا یوکسەل، زورا، یەکێتیى ژنانى سۆسیالیستی ئەوروپا (سەکەبە - SKB)، گەنجانی تێکۆشەر (YS) و خوێندکاران بۆ داهاتوو، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە لە وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری دویسبورگ دەستی پێکرد و لە ستادت تیئاتر کۆتایی پێهات. جگە لە خوێندنەوەی بەیاننامەی هاوبەشی رێکخەرانی چالاکییەکە، بانگەوازی بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەورووپا (تەژەکە - ئە / TJK-E) بۆ چالاکیی ٨ی مارس خوێندرایەوە.

لە چالاکییەکەدا ژمارەیەک دروشم و لەوانە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و بە زمانی ئەڵمانی وترانەوە. چالاکییەکە بە هەلهەلە لێدان کۆتایی پێهات.

ژ.ت