لە دژی دەستبەسەراگرتن، "ژنان بۆ دیموکراسی" دامەزرا
ژنان بۆ دیموکراسی دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاند و بە گوتنی "ڕێگە نادەین لەژێر ناوی قەیوم ئیرادەمان دەستبەسەردابگرن و دەسکەوتەکانی ژنان لەناوببەن" بانگەوازی تێکۆشانیان لە ژنان کرد.
ژنان بۆ دیموکراسی دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاند و بە گوتنی "ڕێگە نادەین لەژێر ناوی قەیوم ئیرادەمان دەستبەسەردابگرن و دەسکەوتەکانی ژنان لەناوببەن" بانگەوازی تێکۆشانیان لە ژنان کرد.
ڕێکخراوەکانی ژنان لە ئەدەنە دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە پێکهاتەی "ژنان بۆ دیموکراسی"یان دامەزراند. ژنان بەم بۆنەیەوە لەبەردەم بینای شارەوانی شاری مەزنی ئەدەنە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست، بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و چەپڵەڕێزان وەڵامی گەمارۆی پۆلیسیان دایەوە.
"ڕێگە نادەین بە دەستبەسەراگرتن"
دەلال ئۆزبەی لەسەر ناوی پێکهاتەکە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، ئاماژەی بەوە کرد تاوانەکانی دژی ژنان بەبێ سزا تێدەپەڕن، گوتی: "ڕێگە نادەین ئەو مافانەی بە یاسا بەدەستمان هێناوە، دەستیان بەسەردا بگیرێت".
ئۆزبەی ڕایگەیاند قەیوم هاوکات کودەتایە دژی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، گوتی: "سیاسەتی بەڕێوەبردنی قەیوم کە دان بە ئیرادەی گەلی کورد نانێت، ژنان مەحکوم دەکات بە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و سیاسەتی دوژمنکارانەیان قبووڵ ناکەین. پێویستە ئەم دەسەڵاتەی ئیرادەی گەل دەستبەسەر دەکات، دەست لە دانانی قەیوم هەڵبگرێت. لێرەوە، دیسانەوە بانگەواز لە دەسەڵات و لایەنگرانی دەکەین، ڕێگە نادەین بەناوی قەیومەوە ئیرادەمان زەوت بکەن و دەسکەوتەکانمان لەناوببەن. بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین لەپێناو ماف و ژیانمان خۆیان ڕێکبخەن و تێبکۆشن".