لە دژی هێرشەکانی سیستەمدا، ژنان دەبێ بەهاکانی خۆیان بپارێزن

ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک دەستنیشانی کرد کە دەبێت ژنان بەها ئەخلاقی و سیاسییەکانیان لە بەرامبەر هێرشەکانی سیستەمی پیاوسالاری بپارێزن و وتی کە ئەمە ئەرکێکی ئینسانییە.

ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک بەشداری بەرنامەی خۆبوونی ژن تیڤی بوو و سەبارەت بە نەتەوە پەرستی و ڕەگەز پەرستی قسەی کرد.

ڤیان لەیلا دەستنیشانی کرد کە نەتەوە پەرستی بە شێوەیەکی سەرەکی لە دامودەزگای سەربازی بەڕێکخستن دەکرێت و وتی: ژنان وەک کاڵایەکی سێکسی بەکاردەهێنرێن بۆ هێنانی سەربازەکان بۆ ئەم گۆرەپانانە. ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک دەستنیشانی کرد کە کاتێک هێزە دەسەڵاتدارەکان دەست بە شەرێک دەکەن، سەرەتا هێرش دەکەنە سەر ژنان، ژنان وەک غەنیمەت دەبینن و وتی کە ژنان لە برامبەر ئەمە دەوەستنەوە، هەمیشە دەکرێنە ئامانج. ڤیان لەیلا لەسەر ئەم بابەتە قسەی کرد و وتی:

یەکێک لە بالەکانی لیبرالیزم کە یاری بە هەستی کۆمەڵگا دەکات نەتەوە پەرستیە. ئەمە چ جۆرە بیرکردنەوەیەکە؟ چۆن خۆی ڕێکخستن دەکات؟

نەتەوە پەرستی لەلایەن سیستەمەوە وەک ئامرازێکی جەوهەری بۆ سەرکوتکردنی مێشکی مرۆڤەکان، بۆ خەوتنی کۆمەڵگا، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بێهۆش بکات وەک ماددەی ئەفیۆن بەکاریدەهێنێت. وەک فکرێکی سەرەکی پێشکەش دەکرێت. بە تایبەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ناتوانێت بەبێ نەتەوە پەرستی بژی. بۆچی؟ لەبەرئەوەی لە لۆژیکی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا پێشخستنی دەوڵەت نەتەوە هەیە. بۆ ئەمەش پێویستی بە نەتەوە پەرستی هەیە. هەروەها مۆدێرنیتی سەرمایەداری چۆن هەموو کۆمەڵگاکان بەڕێوە دەبات؟ دابەشیان دەکات و بەم شێوەیە بەڕێوەی دەبات. نەتەوە پەرستی بریتییە لە لەناوبردنی بەهاکانی کۆمەڵگا لە بنچینەی خۆیان و جێهێشتنیان لە ژێر کاریگەری دەسەلاتداری و بەکار هێنانیان لە دژی کۆمەڵگایە. وا نیشان دەدەن کە ئەگەر لە دژی نەتەوە پەرستی بوەستیتەوە وەک ئەوە وایە کە لە دژی خوداوەند و بەها ئایینییەکان وەستابیتەوە. ئەمانە چین؟ یەک زمان، یەک ناسنامە، یەک وڵات و یەک باوەڕە. زمان نەتەوەیی دەکەن، ئایین نەتەوەیی دەکەن، نیشتمان نەتەوەیی دەکەن. لە تورکیادا چەندین زمانی جیاواز هەیە. کوردی، تورکی، ئەرمەنی و هتد... بەڵام زمانی نەتەوەیی تورکییە. یان زۆر ئایینی جیاواز هەیە، بەڵام ئایینی نەتەوەیی چییە؟ ئیسلامی سوننەیە. چەندین نەتەوەی جیاواز لەو وڵاتەدا دەژین، بەڵام ئەو وڵاتە بە خاکی تورک پێناسە دەکرێت. میللەت بەبێ زمان، خاک، ناسنامە  و ئایین بوونی نییە. ئەمانە بەهای سروشتین. لە لۆژیکی نەتەوە پەرستیدا یک دەستی هەیە. فرە زمانی، فرە ئایینی بونی نییە. ئێستا ئەو سیستەمەی کە هەیە سیستەمێکی فاشیستییە. مرۆڤەکان وەک هێرشبەر ڕێکخستن دەکەن. مرۆڤەکان ئەوەندە بە چاوشۆری پەروەردە دەکەن کە لە مرۆڤ بوونی خۆیان دێنە دەرەوە، لەسەر ئەوە کاردەکەن کە چۆن مرۆڤانێک دروست بکەن کە لەپێناو دەسەلاتدا گیانی خۆیان فیدا بکەن. بۆ نموونە ئەوەندە ئاڵا درۆست دەکەن کە لەم سەردەمەدا خەڵک بۆ ئاڵاکان یەکتر دەکوژن. یان نەتەوەیەکی سەروەر ئەوەندە پیرۆز دەکەن کە هەموو ڕۆژێک وەک منداڵێک خۆیان بە قوربانی ئەو میللەتە دەکەن، سوێندی لەسەر دەخۆن. ئێمەش بە تورک دەبینن. زۆرێک لە منداڵان سەر لە بەیانی هەموو ڕۆژێک لە قوتابخانەکان بۆ نەتەوەی تورک سوێندی فیدایی دەخۆن. لە لۆژیکی نەتەوە پەرستیدا بنیاتنانی شەڕانگێزی هەیە. چۆن مرۆڤەکان بکەنە دوژمنی یک، چۆن مرۆڤەکان نەتوانن پێکەوە بژین، یان چۆن مرۆڤەکان پرچە بکەن، لەسەر ئەمە کار دەکەن.

ترسی سیستەم لە فرە زمانی چییە؟ ئایا دەترسێت یان بە مەبەستێکی تر هەلسۆکەوت دەکات؟

لەناو ئەمەدا ترسیش هەیە، بەڵام وتمان ئامانجی دەسەڵات یەک دەستییە. یان ڕەشە یان سپیە. یەک زمان، یەک نەتەوە، یەک ئایین، یەک ئاڵا بوونی هەیە. هەر خۆی ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت دەسەلاتداریش نامێنێت. لە شوێنێکدا کە مرۆڤەکان ڕێکخستن بکرێن، پشتی یەک بگرن و بە ئارامی پێکەوە بژین، لەو شوێنە دەسەلاتداری ناتوانێت بە ئاسوودەیی خۆی ڕێکخستن بکات. دەبێت کۆمەڵگا پارچە پارچە ببێت بۆ ئەوی هەستی نەتەوە پەرستییان بەکار بهێنێت. کاتێک دەسەلاتداری ڕووبەروی کێشە دەبێتەوە، واتا لە بەرامبەر دەسەلاتداری ئۆپۆزیسیۆن پێش دەکەوێت، دەسەلاتداری چی دەکات؟ دەڵێن دین لە دەست دەدەین، هێرش دەکرێتە سەر دینەکەمان، ئاینێک بەرەوپێش دەبەن، ئەوانەی تریش کۆمەلکوژ دەکەن. پاشان وا خۆیان وەک چارەسەرییەک نیشان دەدەن. یان دەست دەکەن بە شەری ناوخۆیی. ئێمە ڕۆژانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەمە دەیبینین. عەرەب و کورد، کورد و تورک پێکەوە ناگونجێن. عەرەب و جولەکەکان پێکەوە نەگۆنجێن و هتد... ئەگەر بەشێک نەبێت لە شەرخوازان و تۆندرەوانی سەر بە خۆیان، واتا ئەگەر وەک سەربازەکانیان نەبێت و ئامرازێکی زۆلم و زەخت لەسەر بەشەکانی تری کۆمەڵگا بەکارنەهێنێت ناتوانێت وەک دەسەلاتدار بەردەوام بن. هەموو دەوڵەت نەتەوەکان ئەم ڕێبازە بەکار دەهێنن. بۆ بنیاتنانی مرۆڤانێکی یەک دەست و سەربازی دەسەلات کار دەکەن.

لێرەدا پەیوەندی نێوان نەتەوە پەرستی و ئایین پەرستی زۆر بەهێزە، لەناو یەکدان

هەرخۆی پێویست ناکات کە ئەم ئەقلییەتانە لێک جیا بکرێنەوە. ئایین پەرستیش ئامرازێکی نەتەوە پەرستییە. ئایین پەرستی هەرخۆی ئامرازێکی سیستمە. مرۆڤ دەتوانێت وەک ئامرازی ئامرازەکان پێناسەی بکات. نەتەو پەرستی نەک هەر ئایین پەرستی بەکاردەهێنێت بەڵکو ڕەگەز پەرستی و زانست پەرستیش وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت.

لە ڕۆژی ئەمرۆماندا ولاتپارێزی و نەتەوەپەرستی زۆر تێکەڵاوی یک بوون. ئایا دەتوانین بڵێین ئەو دووکیان یەک شتن؟

بێگومان جیاوازن. بەهاکانی وڵات، خاک و کولتوور شتێکی سروشتین. هەموو مرۆڤێک کاتێک بوونی خۆی وەک مرۆڤێک دەسەلمێنێت، بەم بەهایانە مرۆڤ دەبێتە مرۆڤ. بە بەها کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مرۆڤ، بە بەهاکانی خاک دەبێتە مرۆڤ، بە بەها کولتوورییەکان دەبێتە مرۆڤ و بوونی خۆی دەسەلمێنێت. کاتێک نەتەوە پەرستی پێش دەکەوێت و دەست بەسەر بەھاکانی ولاتپارێزیدا دەگرێت ، ئەم فکرە لە مرۆڤەکاندا گەشە دەکات: 'هەموو شتێک دەپارێزم بۆ ولاتپارێزی، بۆ ئەوەی مرۆڤێکی باشی ولاتپارێز بنیات بنێم'. واتا ئەو کردارە نەتەوە پەرستیانە وەک فکرێکی نەتەوە پەرستی پێش ناخات. کاتێک دەسەلەتدار ئەم کارانە دەکات وەک ئەوەی بڵێی کارێکی ولاتپارێزی دەکات نیشانی دەدات، کەواتە دەبێت ئێمە ئەوەی کە دەسەلاتداری پێشکەش بە ئێمەی دەکات ڕێک پێچەوانەکەی بخوێنینەوە. ولاتپارێزی ڕاست بریتییە لە ئەو بەها سروشتیانەی کە پەیوەستن بە کولتوور، خاک و هتد کە ھی مرۆڤەکانە. مرۆڤ خۆی ئەو بھایانە دەپارێزێت. مرۆڤی خۆی خاک و زمانەکەی دەپارێزێت. بەڵام نەتەوە پەرستی چی دەکات؟ دەڵێت 'ئێوە مەترسیتان لەسەرە، لەژێر هەڕەشەدان، لە دەرەوە هێرش دەکرێت'. بۆیە بە ملیۆنان دۆلار سەرفی پیشەسازی چەک دەکات لەژێر ناوی پاراستن، لەشکرێکی هەزاران کەسەی بنیات ناوە. بۆ ئەوەی لۆژیکی شەڕ، میلیتاریزم و ھیڕشکارییەکانی خۆی بشارێتەوە، نەتەوە پەرستی بەکاردەهێنێت.

ئەمە کەمێک جیاوازترە لە بیرۆکەکانی تر. کەس زوو نالێت من نەتەوە پەرستم، یان من ڕەگەز پەرستم. بەڵام با تەماشای کۆمەڵگا بکەین، بێگومان ئەوان بەبێ زانیاری ئەم کارە دەکەن و زۆر بە ئاسانی خۆیان وەک نەتەوە پەرست پێناسە دەکەن. تەنانەت تەڤگەر لەسەر بنەمای نەتەوە پەرستی بنیات دەنێن. ئایا ئەمە بەشێکە لە ڕاستی کۆمەڵگا؟

بەها نەتەوەییەکان و نەتەوە پەرستییان تێکەل بەیک کردووە. هەروەها ھەوڵی بنیاتنانی ئەمە لە مرۆڤەکاندا دەدەن. وەک ئەوەی کە ھەمیشە لە ژێر ھەڕەشەی نەتەوەکانی تردان پیشانی دەدەن و نەتەوەکانی تر بە دوژمنی خۆیان دەبینن. مرۆڤەکان بەم شێوەیە پەروەردە دەکەن. منداڵ لە تەمەنێکی بچووکدا دەبرێنە قوتابخانەکان، لە دامودەزگاکاندا فێردەکرێن کە ئەگەر خۆت نەپارێزیت و نەتەوەپەرست نەبیت، گەلانی تر هێرش دەکەنە سەرت، وڵاتەکەت دابەش دەکەن، زمانەکەت لەناو دەبەن، ئاڵاکەت دەسوتێنن. بەم ترسانە منداڵ پەروەردە دەکەن.

ئەو کەسانەی کە ئەم کارە دەکەن هەمیشە باڵادەستن.

بەڵێ ئەوان دەسەڵاتدان. کە دەچیتە ئیبادەتخانەکانیان چ جۆرە فتوایەک دەدەن؟ ئەگەر تۆ خاوەنداری لە دەوڵەت و نەتەوەکەت نەکەیت، خاوەنداری لە دینەکەت نەکەیت، دینەکەت لەدەست دەچێت، هێرش دەکەنە سەرت و هتد... لە مرۆڤەکاندا ترسێکی وەک ئیمپراتۆری دروست دەکەن. ئەو مرۆڤەی کە دەترسێت چی دەکات؟ ناچار دەبێت ئەنجامی بدات. بەڵام ئەمانە لە هەموو دامەزراوەیەکی وەک ئیبادەتخانە، بنکەی سەربازی، قوتابخانە و زیندانەکان ڕێکخستن دەکەن. بە پێی ئەو عەقڵیەتە مرۆڤەکان هەموو ڕۆژێک سوێند دەخۆن، هەموو ڕۆژێک عیبادەت دەکەن. دەبێت ئێمە ڕاستی مرۆڤ و کۆمەڵگا باشتر بناسین. سەرمایەداری پێمان دەڵێت 'مرۆڤی ناو گۆریش مرۆڤە ئەمە تەنھا درۆیێکە. بۆ ئەوەی کە مرۆڤەکان لە یک تورە بکات، لە ئارامیدا نەژین ئەم قسانە پێش دەخات. ئەگەر لە شوێنێک قەیران و بەربەست ھەبێت، تەمەنی سیستەم درێژتر دەبێت. بێگومان کاتێک هێرش دەکرێتە سەر بەها کۆمەڵایەتیەکانت، ئەوا تۆش مافی بەرگریکردن لە خۆتت هەیە. ھەر خۆی تەڤگەرەکەمان لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە. لەسەر زمان، ناسنامە، ستاتۆ و خاکەکەمان ھێرش ھەبوو. ئێمە مەجبور بووین سەرھەلدان بکەین. زۆر تەڤگەری لەم شێوەیە ھەن. لەبەرامبەر ئەم کردەوە نەتەوپەرستیانە سەرھەلدەدەن، خۆیان ڕێکخستن دەکەن و بەرگری لە بەها کۆمەڵایەتییەکانیان دەکەن. مرۆڤ مافی خۆپاراستنی ھەیە نابێت ئەم مافە تەسلیمی هیچ کەسێک بکەین.

ئایا نەتەوەپەرستی فکری کۆمەڵکوژی لەخۆدەگرێت؟

ئەگەر یەک نەتەوە و یەک ڕەنگ بۆخۆت بکەی بە بنەما ئەوا تۆ دەبیت بە کەسێکی بکوژ. ئۆپەراسیۆنی فیزیکی، وێرانکاری، لەناوبردنی ئایینەکان و نەتەوەکان سیاسەتی سەرەکی سیستەمە. بۆ دروستکردنی ترس ئەم کارە دەکەن. لە کوێ ترس هەبێت، لەوێ بەبێ ئەوەی بلێن بۆچی؟ ھەموو شتێک قبوڵ دەکەن. بۆ ئەوەی لۆژیکی نەتەوەپەرستی بشکێنرێت سەرەتا دەبێت دیواری ترس بشکێندرێت.

ئەمڕۆ لە بەرامبەر تەڤگەرەکەمان هێرشی زۆر جددی هەیە. تەنانەت لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی ئاشکرا بەکار دەهێنرێت. ئەم کارەش بەکارێکی زۆر ڕەوا دادەنرێت. من پێم وایە ئەمەش پەیوەندی بە نەتەوەپەرستیەوە هەیە. وەک چۆن ئایین پەرستی بەکارێکی رەوا دەبینرێت، هەموو شتێکی دەرەوەی ئەخلاقی کۆمەڵگاش بە کاریکی زۆر ڕەوا دادەنرێت؟

بە گوێرەی عەقڵیەتی نەتەوەپەرستی، ئەوانەی لەگەڵ بەرژەوەندیی دەسەلاتداردانین تیرۆریستن، دەبێت بکوژرێن، گرنگ نییە چەکی کیمیایی یان ئەتۆمی بۆ کوشتنیان بەکارهێنرابێت گرینگ ئەوەیە بکوژرێن. هەر جۆرە کارێک ڕەوایە. بەڵێ ئێمە وەک تەڤگەر زیاتر و زیاتر ڕووبەڕووی ئەم کردەوانە دەبینەوە، بەڵام با سەیری جیهانیش بکەین. ئەمریکا لە جەنگی جیهانی دووەمدا بۆمبی ئەتۆمی بەکارهێنا، ئێستا نە کەس داوای لێپرسینەوە دەکات و نەکەسیش باسی دەکات. لە هەڵەبجەی باشووری کوردستان کۆمەلکوژی و ئەنفالیان ئەنجامدا، چەکی کیمیاویان بەکارهێنا. ساڵانێک بێدەنگ بوون، پاشان کاتێک سەدام حوسێن لەگەلیان کەوتە ناکۆکییەوە، ئەو کۆمەڵکوژییەیان وەک کارتێک لە بەرامبەریدا بەکارهێنا. ئەمڕۆش هەمان شت لەسەر ئێمە تاقی دەکەنەوە. شەڕی بەرپەرچدانەوە و وێرانکردن ئەنجام دەدەن و هەموو ڕێبازێک بەکاردەهێنن. لەبەرامبەر چەکی کیمیایی و ئەتۆمیدا هیچ هەلویستێک نییە. گۆشەگیری لەسەر تەڤگەرکەمان هەیە ئەمە ڕاستییەکە. دژ بە ئێمە لە دەرەوەی ولات پڕوپاگەندەیەکی زۆر دەکرێت. دەتوانین داوالە گەلان بکەین. دەبێت گەل باشتر چاودیریمان بکات. پێش ئەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییانەی دەولەت لەسەر گەلان ئێمە هەموومان بە ئارامی دەژیاین. گەلانێکی زۆر پێکەوە دەژیان. لە کۆمەڵگادا ئەوە شوێنەی کە دەسەلاتداری نەچۆتە ناویان ئەم کێشانە بونیان نییە. کۆمەڵگا دەوڵەمەندە دەتوانێت هەموو شتێک لەخۆ بگرێت. ئەوانەی ئەمه وەک هەڕەشەیەک لەسەر خۆی دەبێت دەسەلاتدارە، بۆ ئەوەی کۆمەلگا پارچە بکات و بە ئاسانی بەڕێوەی ببات.

نەتەوەپەرستی کاریگەرییەکی چۆن لەسەر ژنان دروست دەکات؟

لێرەدا ژن وەک ئۆبژەیەکی سێکسی سەیر دەکرێت. نەتەوە پەرستی زیاتر لە دامەزراوە سەربازییەکاندا خۆی ڕێکخستن دەکات. بۆ ئەوەی سەربازەکانیان لەو گۆرەپانانەدا جێبەجێ بکەن، ژنان وەک کاڵایێکی سێکسی دەقۆزرێنەوە. بۆ ئەوەی سیاسەتی نەتەوەپەرستی بەرێوە ببرێت و لێپرسینەوەی لەگەلدا نەکرێت ژنان وەک کالایێکی سێکسی بەکاردەهێنن و دەستدرێژی کردن لەسەر ژنان وەک کارێکی ڕەوا نیشان دەدەن. لە لۆژیکی نەتەوەپەرستیدا دەستدرێژی کردنە سەر ژنانی زیدانی کراو ڕەوا دەبینرێت.

قوربانیانی شەری نەتەوەپەرستی هەمیشە ژنن

لە بواری جەستەیی، فکری، رۆحی، هەمیشە بەکارهێندراون.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی دەڵێت، سەرچاوەی سەرەکی ئایدۆلۆژیای دەولەت و دەسەلات ڕەگەزپەرستییە. واتا بنەمای هەموویان ڕەگەزپەرستییە. لەم لایەنەشەوە وشیارییەک پێویستە؟

دروستبوونی شارستانیەتی دەوڵەت پەیوەست بوو بە ئەنجامدانی ڕەگەزپەرستی. یەکەم هێرش لەسەر ژنان دروست بوو. به گوێرەی ئەوە خۆی بە ڕێکخستن کرد. تا ئەوکاتەی ژنان خۆیان تەسلیم نەکردبوو، دەسەلاتدار نەیدەتوانی دەسەلاتی خۆی بسەپێنێت. بێگومان ژنانیش یکسەر خۆیان تەسلیم نەکرد. هەمیشە بەرخۆدان، تێکۆشان و سەرهەلدان ئەنجامدەدرا. هەر بۆیە کردارە ڕەگەزپەرستییەکان دژ بە ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە. ئەگەر یکسەر ژنان خۆیان تەسلیم بکردایە دەسەلاتدار بە پێویستی نەدەزانی کە ئەم کردەوانە ئەنجام بدات.

هەوڵماندا هەر چوار بەلەکە لە دوو بەشدا باس بکەین. وەک شتێکی گشتی چۆن دەتوانین لەم کردەوانە ڕزگار ببین؟

ئەم چوار بالەی کە گفۆگۆمان لەسەر کرد، دوعای سەرەکی سەرمایەداریە. هەروەک چۆن لە هەموو کارێکدا بسم الله دەوترێت، پیرۆزیەکانی سەرمایەداریش ئەم چوار بالەیە. ئەگەر دەمانەوێت لە دژی ئەوان بوەستینەوە، سەرەتا دەبێت ئەو بسم الله یان ڕەت بکەینەوە. کاتێک ڕەتمان کردەوە، دەتوانین ئالترناتیفەکەی بەهێزتر ڕێکخستن بکەین. سەرمایەداری ڕاستی خۆی وەک ڕاستیەکی نەگۆر نیشان دەدات. ئێمە وەک ژن وەک نەتەوەیەکی ژێردەستە شاهیدی ئەوە بووین کە ئەم ئایدۆلۆژیایە جگە لە تاڵان، خوێن رشتن، ئازار و مەینەتی هیچی تری بەدوای خۆیدا نەهێناوە و کێشەکانی قووڵتر کردووەتەوە و بەربەستی دروست کردووە. ئەمڕۆ سەقامگیری، ئازادی و یەکسانی کۆمەڵگای لەناوبردووە. ڕەگەز و نەتەوەکانی کردووە بە دوژمنی یەک. لە شوێنێکدا کە ئەم جۆرە ژیانە هەبیت مرۆڤ تەنانەت ناتوانێ باسی ژیانیش بکات. ئەگەر بمانەوێت ژیانێکی کۆمەڵایەتی بە گویرەی سیاسەت و بەها راستەقینەکان بنیات بنێین، سەرەتا دەبێت ئەوان ڕەت بکەینەوە. بێگومان خۆڕێکخستن کردنیش پێویستە. ئەگەر ئێمە ڕێکخستن کراوا بین لە دژی ئەوان دەبین بە چەکێکی بەهێز، تێکۆشان پێویستە. دەبێت چالاکییە کۆمەڵایەتیەکانمان بە شێوەیەکی دروست بنیات بنێین. ڕاستی کۆمەڵگا فرە ڕەنگە، فرە دەنگییە، دەوڵەمەندییە. ئێستا ئەوان دەیانەوێت ڕاستی کۆمەڵگا بە پێچەوانەوە پێشکەش بە ئێمە بکەن و ئێمەش ئەمە قبوڵ بکەین. بەڵام بێگومان دەبێت ئێمە لە بەرامبەریان بەرگری لە بەها کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی و سیاسییەکانمان بکەین. ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتییە.