لە فەڕەنسا دوو مەلا کە دوژمنایەتی ژنانیان دەکرد لەسەر کارەکانیان لادران

جیڕالد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا دوو مەلای لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە کە دەیانگوت، "شەیتان چووەتە دڵێ ئەوان" یان "جێگەی شەرمەزارین". ئەو مزگەوتانەی کە رێگری لە ژنانیش دەکەن، دەبنە ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی تایبەتی رۆژنامەی لی فیگارۆ، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا هەفتەی رابردوو داوای لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆرگانەکانی مزگەوتەکان کرد لە هەرێمی هاتس دی سین سەردانی پارێزگاری بکەن.

لە ئەنجامدا کۆتایی بە ئەرکی مەالای مزگەوتی جینیڤیلیرس هێنرا و راگەیەنرا کە ئەرکی مەلاکانی دیکەش درێژ ناکرێتەوە.

مزگەوتی رۆبیاکس بە بیانوری ئەوەی کۆرۆنا هەیە، رێگەی بە ژنان نەدەدا سەردانی مزگەوت بکەن و نوێژ بکەن و ئەوەش  بووە هۆی نیگەرانی وەزارەتی ناوخۆ.

دواتر دەرکەوت کە میدیای دەوڵەتی تورک لە پشت ئەو  مەلایەوە هەیە. بەشی فەڕەنسی ئاژانسی ئانادۆڵۆ کە وتەبێژی رژێمی ئاکەپە و مەهەپەیە، ریپۆرتاژێکی لەگەڵ مەلایەک بە ناوی مەهدی ئەنجامدا و رایگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا زۆر کەس پشتگیری لە مەلاکە دەکەن. ئاژانسەکە باسی ئەوەی کرد، قەشەی کلێسەش قسەی زایەندەپەرستی بەکار دەهێنێت، بەڵام هەمان هەڵوێست لەرانبەری ئەنجام نادرێت.

ف.ق