لە گەڤەر تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

لە ناوچەی جولەمێرگی گەڤەر ژنێک بە ناوی زولێخا ئۆزتۆند بە هۆکارێکی نادیار تەرمەکەی بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.

زوڵێخا ئۆزتۆندی ٣٧ساڵ تەمەن کە لە گەڕەکی یەنی مەحەلەی گەڤەر دەژیا لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.

تا ئیستا هۆکاری مردنی زلێخا ئۆزتۆند دیار نییە. تەرمی زڵێخا دوای پشکنین لە گۆڕستانی ناوچەکە نێژرا. تا ئیستا ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری ئاشکرا نەکراوە.

ک-ش