لە کۆجالیی تورکیا ٢ ژن کوژران

لە ناوچەى گەبزەی پارێزگای کۆجالیی تورکیا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی کەسانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک ٢ ژن کوژران و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.

لە گەڕەکی بەیلیک باگی سەر بە ناوچەی گەبزە لە پارێزگای کۆجالیی تورکیا، لەلایەن کەس، یان کەسانی نەناسراوەوە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا توگچە ئارسلان و ئەمینە چۆپ، کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و کەسێکی دیکەش کە لە ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵیاندا بوو بە قورسی برینداربوون.

تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس لە دوای ئاگادارکردنەوەی سەنتەری فریاگوزاریی خێراوە لەلایەن شایەتحاڵانی ڕووداوەکەوە، چوونە شوێنی رووداوەکە.

تیمی تەندروستی رایگەیاند، یەکێک لەو ژنانە لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە. ژنێکی دیکەش، کە بە سەختی برینداربووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵی پزیشکییەکان بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و بریندارەکەی تریش بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە دۆخی تەندروستیی جێگیر نییە و ژیانی لە مەترسیدایە.

لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ژ.ت