لە کەرکوک ٨ ئادار پێرۆز کرا

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە رێکخستنی چالاکییەک ئاهنگی ٨ ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشی پێرۆز کرد.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە ىشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی شارەکە لە بارەگای سەرەکیی خۆی لە کەرکوک ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشی پێرۆز کرد.

 لە پێرۆزبایکەدا سازان فەرهاد بە ناوی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پەیامێکی خوێندەوەو وتی: "هەشتی ئادار بکەینە سەرەتایەکی نوێ و بەهەڵوێست ‌و بۆ یەکڕیزیی ژنان لەم هەرێمەدا تێبکۆشین لەپێناو بەدیهێنانی ژیانێکی بەنرخ بۆ کۆمەڵگە، با تێبکۆشین بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ژنان و هاوسەنگی ڕەگەزی بکەینە هەنگاوێک بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان کە ژن و پیاو تێیدا لەکارو ئەرکەکان و بڕیارەکاندا هاوبیر و یەکسان بن، بۆ ئەوەی تاک و خێزانێکی تەندروست بەرهەم بێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات".

لە دوای خوێندەنەوەی پەیام بەڕێوبەرانی ڕێکخراوەکە گوڵ و خۆشەویستی و یەک ڕێزی ژنانیان بەسەر بە شداربواندا بەخشییەوە و دواتر بە ئاهنگ و شادی کۆتیان بە پیرۆزبایکە هێنا.

ژ.ت