لە مەخمور ٨ی ئازار پیرۆزکرا: ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین

لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە جۆش و خڕۆشێکی زۆر ٨ی ئازار پیرۆزکرا. ژنان بە یەک دەنگ رایانگەیاند، " ڕێبەر ئاپۆ لە روی جەستەییەوە لە سیستمی ئیمڕالی رزگار دەکەین."

لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە جۆش و خڕۆشێکی زۆر ٨ی ئازار پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە ناوەندی کەلتور وهونەری مەخمور ئەنجامدرا. بە کۆبونەوەی گەل و هاتنی خوێندکاران ئاهەنگی ٨ی ئازار بە خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

دواتر لەبارەی گرنگی و واتای رۆژی ٨ی ئازار پاکستان بیلەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد و ٨ی ئازاری لە هەموو ژنانی کامپەکە پیرۆز کرد و وتی، " سەرەتا ٨ی ئازار لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان، قاڕەمانانی زیندان و هەموو ژنانی شۆڕشگێری پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە ئەم ڕۆژە ببێتە هۆی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. بە سەدان ژن لەم رۆژەدا، لەبەرئەوەی داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، سووتێنران. هەروەها لەو رۆژەوە و تاوەکو ئێستا، بە هەزاران ژنی وەک سارا، رۆژبین و رۆناهی شەهیدکران. ئەو شەهیدانە بەڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە. دوژمن لە ئیرادەی ژن دەسترسێت و بۆیەش هێرش دەکاتە سەر ژنان. بەڵام پێویستە ژنان باش بزانن کە ئێمە سەرمان لە بەرانبەر عەقڵیەتی پیاوسالاری دانانەوێنین. ئەمڕۆ ژن بووەتە ئیرادە و لە هەموو شوێنێک پێشەنگایەتی دەکات. ژنان بە هەڵوێستیان ڕێبەرتی و کۆمەڵگا ئازاد دەکەن. ئێمە وەک ژن بە یەکێتی خۆمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین و دەگەینە ئازادی."

دوای قسەکانی پاکستان بیلەن، بەرنامەی ئاهەنگەکە بە گروپی موزیکی وەقف، شانۆی ' ژنم ژیانم'ی کەوانی زێڕین و گروپی موزیکی کەوانی زێڕین بە خۆش و خڕۆش بەردەوام بوو.

دواتر هونەرمەند نوئارین بە گۆڕانیەکانی ئاهەنگەکەی گەرمتر کرد و ژنانیش بە هەڵپەڕکی کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.

ف.ق