لە مەکسیک لە سەرەتای ساڵەوە ٥ رۆژنامەنووس کوژراون

لە ویلایەتی ئواخاجای باشوری مەکسیک رۆژنامەنوسێک کوژرا.

داواکاری ویلایەتی ئواخاجا رایگەیاند، رۆژنامەنووسێک بە ناوی هەبەر لۆپەز وازگوەز کە بۆ سایتی هەواڵی نۆتیاس وێب کاری دەکرد، لە نێو ئۆتۆمبێڵەکەیدا بەکوژراوی دۆزراوەتەوە.

مەکسیک بۆ رۆژنامەنووسان وەک مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دادەنرێت. لە زۆر ناوچەی ولات، بازرگانەکانی مادەی هوشبەر هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەنووسان. دەگۆتریت، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم ٥ رۆژنامەنووس کوژراون. ساڵی ٢٠٢١ ٧ رۆژنامەنووس کوژرابوون.

دوایین جار لە ویلایەتی باژا کالیفۆرنیا، ٢٣ی کانونی دووەم رۆژنامەنووسێکی ژن بە ناوی هەبەر لۆپەز وازگوەز کە بۆ سایتی هەواڵی نۆتیاس وێب کاری دەکرد، لە نێو ئۆتۆمبێڵەکەیدا بەکوژراوی دۆزراوەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ەوە نزیکەی ١٠٠ رۆژنامەنووس کوژراون.

ف.ق