لە مێردین دوو ژن کوژران
لە ناوچەی ئارتوکلو پیاوێک بە ناوی سەیفەدین دەگەر ژنەکەی و خەسوی کوشت.
لە ناوچەی ئارتوکلو پیاوێک بە ناوی سەیفەدین دەگەر ژنەکەی و خەسوی کوشت.
لە گەڕەکی مەنسورییەی ناوچەی ئارتوکلو لە شاری مێردین، پیاوێک بە ناوی سەفەدین دەگەر هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوژینەکەى بە ناوی جەمیلە دەگەر و جەمیلە و دایکی جەمیلەی بە ناوی قەدرییە باشچی بە چەک کوشت.
جەمیلە دەگەر و قەدریە باشچیی دایکی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا. ڕاشگەیەندراوە، سەیفەدین دەگەر دواتر بە هەمان چەک خۆی کوشتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، سەیفەدین دەگەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنەکەی بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ دەرکرابوو.
ژ.ت